KDC

ئەردۆغان: سوکایەتیکردن بە سەرۆک بێ سزا نابێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا، بەڵێنیدا کە ڕۆژنامەنووسێکی تەلەفزیۆنی تورکیا، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن سزا بدا و، سوکایەتی کردن بە سەرۆک بێ سزا نابێت.

بە گوتەی ئەردۆغان، رۆژنامەنووس سیدیف کاباش لە “دوور لە ئیتیکی رۆژنامەوانی کاری کردووە، گوتووشییەتی: “ئەرکی ئێمەیە ڕێزی پۆستەکەم و سەرۆکایەتی بپارێزین و، ئەوەش پەیوەندی بە ئازادی ڕادەربڕینەوە نییە”.

ئەردۆغان بە ئیدانەکردنی پێشنیارەکەی پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن، بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەواشەکاری و سوکایەتیکردن بە سەرۆککۆمار، ئەوەی خستووەتەڕوو، دەکرێت ڕەخنە هەبێت، بەڵام دەبێت بە زمانی گونجاو پراکتیزە بکرێت، “تۆ ناتوانی سووکایەتی بە سەرۆک بکەیت”.

ئەو کچە رۆژنامەنووسوە بە فەرمی دەستگیرکرا و، ئێستا لە گرتووخانەی بەکرکۆی ئیستەنبووڵە و، بە گوێرەی ئەو ماددەی پێی دەستگیرکراوە، سزای 1 بۆ 4 ساڵ زیندانی دەگرێتەوە، کە تۆمەتبارانی سوکایەتیکردن بە سەرۆککۆمار لە تورکیا دەیانگرێتەوە.

یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی تورکیا رایانگەیاند، دەستگیرکردنی سیدیف کاباش بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆککۆمار، هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین.

ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەردەوام ئیدانەی پێشێلکارییەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییان لە تورکیا کردووە، بە تایبەتی لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016ەوە، دەیان ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون و، داخستنی چەندین دەزگای ڕاگەیاندنیش، بە دوژمنکاری لە قەڵەم دەدەن.

فیدراسیۆنی سەندیکاکانی بازرگانی یاسای تورکیا، ئیدانەی دەستگیرکردنی کاباشی کرد و، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، کە دەربڕینی بیروڕا مافێکی یاساییە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕێگریکردن لە بۆچوون و تێڕوانینانەی، کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە دەردەبڕدرێت، ڕێگرییە لە مافی ڕای گشتی بۆ بە دەستهێنانی زانیاری و گوتنی بیروڕاکانی رۆژنامەنووسان.

ڕوونیشیکردەوە کە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆککۆمار، وەک ئامرازێک بۆ سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین بە کاردەهێنرێت و، لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردن لەسەر ئەو بنەمایە، پێچەوانەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە، هەر ئەوەش دەبێتە فشار بۆ سەر ڕای گشتی ترساندنیان.

___

لەیادی 71ساڵەی پەیماننامەی جنێف لەبارەی پەنابەران

nusar1

بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێکی گرنگ بۆ دوو نوێنەری حکومەتی هەرێم سازدەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بۆ بەشی ئافرەتان سازدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW