KDC

بەریتانیا: پشتیوانی لە وەڵامەکەی ناتۆ و هاوپەیمانەکان دەکات

دوای ئەوەی هاوپەیمانی ناتۆ داواکارییەکی رووسیای رەتکردەوە، کە داوای گەرەنتی ئەمنی دەکات بۆ ئەوەی هێزی زیاتری ناتۆ لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا جێگیر نەکرێن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، لەندەن پشتیوانی لە وەڵامەکەی ناتۆ و هاوپەیمانەکانی دەکات.

لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بریتانیا رایگەیاند، لەندەن پشتیوانی یانز ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ و تەواوی هاوپەیمانەکانی دەکات، هەروەها داواش لە رووسیا دەکەن کار بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەڵامی هەموو هەوڵێکی داگیرکردنی خاکی ئۆکرانیا دەدەنەوە، ئەویش لە رێگەی سەپاندنی سزا بە هەماهەنگی هاوپەیمانەکانیان، ئەوە لە کاتێکدایە رووسیا زیاتر لە 100 هەزار سەربازی لەسەر سنووری ئۆکرانیا کۆکردووەتەوە.

لای خۆیەوە ویندی شێرمن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەوان هەموو ئاماژەکان دەبینن، کە پێشانی دەدەن پۆتین، دەیەوێت لە کاتێکی نادیاردا هێزی سەربازی بە کاربهێنێت، رەنگە لە نێوان ئێستا، تا ناوەڕاستی شوبات.

دوای دوو هەفتەی دیکە بۆ گفتوگۆی زیاتر لە بەرلین کۆدەبنەوە، شەوی رابردووش رووسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیری فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ ماوەی 8 کاتژمێر گفتوگۆیان کرد، تەنیا لەسەر ئەوە رێککەوتبوون ئاگربەستی 2015 درێژبکەنەوە و، دوای دوو هەفتەی دیکە بۆ گفتوگۆی زیاتر لە بەرلین کۆببنەوە.

___

چالاکیەکانی مانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٢٣ ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

پاراستنی سندووقەکانی دەنگدانی کەرکووک بە دوو هێزی جیاواز دەسپێردرێت

KDC

ئیسرائیل دوایین زیندانی هەڵهاتووی دەستگیر کردەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW