KDC

ئەمەریکا لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا داوای کۆبونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەگرتووەکان دەکات.

لەلایەکی ترەوە ئەمەریکا داوای لە چین کردووە کە بەدەوور و کاریگەری خۆی ، ڕووسیا لەداگیرکاری ئۆکرانیا پاشگەزبکاتەوە

لیندا تۆماس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی ئەمەریکا داوای کردووە کە ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی گشتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڕەشەکانی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا ئەنجام بدات

هەروەهاتۆماس گرینفیلد وتی «ڕووسیا بەشدارە لە ناسەقامگیرەکانی ناوچەکە و ئۆکرانیا دەکەنە ئامانج و مەترسییەکی ڕوون بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و پێچەوانەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان

لەدرێژەی لێدوانەکەی گرینفیلد ڕایگەیاند :ئەمە ئەو ساتە نییە کە چاوەڕێ دەکەین و دەیبینین. ئێستا تەواوی سەرنجەکان کەوتۆتە سەر ئەنجومەنی ئاسایش پێویستە و چاوەڕێی گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ و مانادار لە ڕۆژی دووشەممەدا دەکەین
باڵیۆزی ئەمریکا ئەوەشی وت: “لە کاتێکدا بەردەوام درک بە کارە دیپلۆماسیەکان دەکەین ،بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان لە بەرامبەر ئەو هەڕەشە مەترسیدارەنەی بەرامبەر ئاشتی و ئاسایش لە ئەوروپا و جیهاندا هەیە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان شوێنێکە گرنگە ،کەکێشەکان بەڕێگای دیپلۆماسی چارەسەربکرێت

لەلایەکی ترەوە ڤیکتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی ڕایگەیاند : ناکۆیەکی وئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا سوودی بۆ چین نابێت پێویستە چین بەدەوری کاریگەری خۆی بۆ چارەسەرکردن کێشەکان و ڕووسیا لە هێرشە داگیرکاری پاشگەزبکاتەوە

سۆران حەسەن

___

پرسەنامە بۆ کۆچی دوایی یوری نەبیۆڤ

KDC

یۆنسێف:لە ساڵی 2021زیاتر لە 36ملیۆن منداڵی پەنابەر لە جیهاندا تۆمارکراوە

nusar1

ئەڵمانیا: یارییەکی دۆستانە لە نێوان دوو تیپی تۆپی پێی کوردی بەڕێوەچوو

nusar1
KDC

FREE
VIEW