KDC

موسڵمانانی سوید دژی یاسای LVUن،ئەو وڵاتە بەدژە موسڵمان ناو دەبەن

ڕۆژنامەی دۆکۆی سویدی لێکۆڵینەوەیەکی تایبەتی لەسەر جوڵانەوە ئیسلامییەکان بڵاوکردەوە، کە لەپشت هەڵمەتی هێرشکردنە سەر سویدن لە رێی سایت و گرووپە عەرەبییەکان لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ئەوەش لە بەرانبەر یاسای LVU، کە تایبەتە بە لێسەندنی منداڵ لە دایک و باوکی لە دەرئەنجامی باش نەجووڵانەوەیان بەرانبەر منداڵەکە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە، سوید لە ژێر هێرشی قورسدایە بۆ سەر یاسای LVU لەلایەن موسڵمانەکانەوە لە ڕێگەی گرووپە داخراوەکاندا و، لە ڕوانگەی تیۆری پیلانگێڕییەوە بە توندی هێرش دەکەنە سەر سوید و، بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە دامەزراوە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، منداڵەکانی موسڵمانان دەڕفێنن تا وەک خۆیان پەروەردەیان بکەن، لە نێویشیاندا کۆمەڵێ ئیسلامی توندڕەو و ناوی دیار و ناسراو هەن، کە بەشداری ئەو گرووپانە دەکەن و متمانەی موسڵمانان بە کۆمەڵگا و بەرپرسانی سوید لاواز دەکەن.

ئەوەش هاتووە، ئەو جوڵانەوانە، بێ متمانەیی و قێزەونی بەرانبەر بە کۆمەڵگای سوید بڵاو دەکەنەوە و، بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و قوتابخانە و دادگاکان، هەموویان خەریکی جەنگن دژی ئیسلام و موسڵمانان، ئەوەش لە رێی یاسای LVU.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ژمارەیەک لە تاکەکانی بەشدار لە گرووپەکان، باسی ژینگەی جیهادیی دەکەن، ڕاپۆرتەکە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە بزووتنەوەکە زۆر گەورەیە و زووش گەشە دەکات، هاوکات سوید و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و دەستەڵاتەکانی دیکە، بە ڕەگەزپەرست و تاوانبار وێنا دەکەن، بەوەی سوید دەوڵەتێکی تیرۆریستی دژە ئیسلامە.

ڕاپۆرتەکە بە گوتەی هەندێک لەو شتانەی کە نووسراون، وەک: کارمەندانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لە هەموو شارەوانییەکانی سوید بکوژ و تاوانبارن، کردەوەکانیان بە تاوانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی و دژ بە منداڵان و کۆچبەران و خێزانە موسڵمانەکانن و، سوید خەریکە ببێتە دەوڵەتێکی تیرۆریستی یاسایی، لەژێر ناوی LVU، منداڵ و چاککردنی گەنجان، منداڵ لە دایک و باوکیان بێبەش دەکەن، کە ئەوەش مافێکی سەرەتایی مرۆڤە.

لە بڵاوکراوەیەکدا کە موسڵمانان لە گرووپی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەوەیە، منداڵانی موسڵمانان لە ماڵی نا موسڵمانان دادەنرێن و، ناچار دەکرێن گۆشتی بەراز بخۆن و خواردنەوەی کحول بخۆنەوە، هەروەها دەنگۆی دەستدرێژیکردنە سەر کچانی گەنج بڵاو دەکەنەوە و، ناچاریان دەکەن کە سەریان هەڵبگرن و منداڵان ناچار بکەن ناو و ئایینەکەیان بگۆڕن و خاچەکە هەڵبگرن، هەموو ئەمانە کارێکی ڕێکخراو و سیستماتیکە بۆ کەمکردنەوەی درووستبوونی نەوەی داهاتووی موسڵمان لە سوید، بە جیاکردنەوەی منداڵێکی موسڵمان لە دایک و باوکی، چونکە سویدییەکان دەترسن لە ئیسلامکردنی سوید بە ئاشتی، کە ترسیان لەوەیە ماوەی 50 ساڵی داهاتوو موسڵمانان ببنە زۆرینەی سوید.

خراپ بەکارهێنانی میدیا

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا کۆمێنتی چەند کۆچبەرێکی نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئەو یاسایە هاتووە، وەک:

هیوادارم هێرش بکرێتە سەر سوید و خودا تۆڵەمان بۆ بکاتەوە

شەڕێکە دژی موسڵمانان لە سوید، ئەمە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە

ئەوان هیچ ئایینێکیان نییە و هیچ هەستێکیان نییە، داوا لە خودا دەکەین تۆڵەیان لێ بکاتەوە

ئەی خودا، هەرچی زووە ئێمە و منداڵەکانمان لەم خاکە رزگاربکە

بەداخەوە زۆر کەس بە خۆبەخشانە بە هۆی ئازادییەوە پەردەی شەرەفیان هەڵدا

خاکی بەرازەکان

چەمکی شەرەف بووەتە ئامرازێک بۆ ڕێگەگرتن لە پەروەردەی ئیسلامیم کە بەهاکانی ئیسلامی بە منداڵان دەبەخشێت”

خودا تۆڵەیان لێ وەربگرێت لە دنیادا پێش قیامەت

ئەوان کار بۆ نەهێشتن و لاوازکردن و ڕیسواکردنی موسڵمانان دەکەن

خودا نەفرەتی لێکردم، چونکە هاتوومەتە سوید

18 هەزار و 500 ئەندام و پۆست و سەرنج و تێبینی تایبەت بە عەرەبی لە گرووپەکاندا نووسراون، کە هەندێک داوا لە خودا دەکەن تۆڵە لە یاسای ناڕەوای سوید بەرانبەر موسڵمانان بکاتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کە موسڵمانان دەنووسن کۆمەڵگای ڕۆژئاوا سەبارەت بە هاوڕەگەزبازی و بەرزکردنەوەی هاوڕەگەزبازی لە مێشکی موسڵماناندا دەچەسەپێنن و ژیانیان لێ تێک دەدەن. “

یاساکانی منداڵانی سویدی و ئازادی ئافرەتان، تەحەدایەکی زۆر گەورەیە بەرانبەر ئایین و ئەو نەریتانە درووست دەکات، کە موسڵمانان لەسەری گەورە بوون و دەیانەوێت لە سویدیشدا هەر لە ژێر سایەیاندا بژین.

___

سوید: لەکاردانەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز, گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروست دەبێت

nusar1

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەستنیشان کرد 

KDC

زیانی قورس بە کەشتیەکی جەنگی ڕوسیا دەکەوێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW