KDC

کۆمپانیای تویۆتا لە ساڵی2021. دە ملیۆن ئۆتۆمۆبیلی فرۆشتووە

کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە ساڵی ٢٠٢١دا بەهۆی فرۆشتنی ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلەوە لە ریزبەندی فرۆشی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلدا، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە، ساڵی رابردوو لە تەواوی جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا، نزیکەی ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراون.

بەم ئەنجامەش، ئاستی فرۆشی تۆیۆتا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ بە رێژەی سەدا ١٠،١ زیادی کردوە.

بەم شێوەیەش ئەو کۆمپانیایە بەراورد بە رکابەرە ناوخۆیی و بیانییەکانی کەمتر کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەو لێشاوەی مایەپوچبوون و داخرانی کارگەکان کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە روویدا.

هەروەها تۆیۆتا توانی لەڕووی فرۆشەوە پێش نزیکترین رکابەری بکەوێت کە کۆمپانیای فۆڵکسڤاگنی ئەڵمانییە.

لە ساڵی ٢٠٢١دا کۆمپانیای فۆڵکسڤاگن، ئاستی داهاتی بەراورد بە ساڵی پێشتر بە رێژەی سەدا ٤،٥ کەمی کردوە و ٨،٩ ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە

___

تورکیا :دەستگیرکردنی نوێی سیاستمەدارانی کورد لەسەر خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ

nusar1

بزانە ساڵی ڕابردوو زۆرینەی سکاڵای هاوڵاتیانی سوید لەسەر چی بووە

nusar1

ھەدەپە : زیاتر لە هەزار و 600 دەستگیركراوی سیاسی لە زیندانەكانی توركیا ژیانیان لە مەترسیدایە

KDC
KDC

FREE
VIEW