KDC

چیرۆکی ئەو پەنابەرەی بەهەڵە400 هەزار یۆرۆ چووە سەر هەژمارە بانکییکەیەوە

قوسەی تاجر لاوێکی سورییە و سەرسام بوو بە گەیشتنی بڕێکی زۆر بۆ سەر هەژماری بانکییەکەی، کە سەرچاوەکەی نەزانراوە، باشترین شت بۆ ئەو ئەوەبوو، کە راپۆرت بە پۆلیس بدا، بۆ ئەوەی ئەو نهێنییە چارە بکا و، پارەکە بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، بەو کارەشی، لەلایەن پۆلیسی شارەکە و شارەوانی ماینز بینگن رێز و پێزانینی وەرگرت و لە میدیاکانی ئەڵمانیاش ستایش کرا.

قوسەی تاجر، لە شاری حەلەبی سوریاوە دوای چڕبوونی قەیرانی سوریا پەنای بۆ ئەڵمانیا بردووە، ئەو تەمەنی 30 ساڵە و، دبلۆمی لە ئەلکترۆنیا هێناوە، و دوای خوێندن لە زانکۆی حەلەب وەک فەرمانبەرێک کاری کردووە و ژیانی جێگیر بووە، ئەو نەیدەتوانی وێنای ئەوە بکا.

گەشتی پەنابەری بۆ ئەڵمانیا

قوسەی لە ساڵی 2014دا پەنای بۆ ئەڵمانیا برد، دوای ئەوەی شەڕ و گەمارۆی شارەکەی چڕتر بووەوە، سەرەتا بەرەو تورکیا هەڵات و لەوێوە دەستی کرد بە گەشتێکی سەخت بەرەو ئەڵمانیا، لەگەڵ یەکێ لە براکانی لە کانوونی یەکەمی 2014 گەیشتنە ئەڵمانیا.

قوسەی، دەڵێ، کۆمەڵگا جیاوازە و ژیان لێرە وەک سوریا نییە، سەرەتای ژیانم لە ئەڵمانیا زۆر دژوار بوو، هەموو ئەو گۆڕانکارییانە لەو کاتەدا ئەویان خەمبار کردووە.

گەنجانی سوریا، دوو ساڵ، یا زیاتر دوای گەیشتنیان بە ئەڵمانیا، دەست بە خوێندن دەکەن، ئەم هەنگاوە یارمەتی دا، کە زۆرترین مامەڵە بکا و هەندێ لە ئەستەمییەکانیشی بۆ قوسەی ئاسانتر کردووە.

باشبوونی رەوشی قوسەی لە ژیانی پەنابەرێتیدا، ئەوەبوو دوای پێشنیارێکی کار لە عێراقییەکەوە هات، کە خاوەنی چێشتخانەیەک بوو لە ماینز، کە تێیدا دەژی، وەرگیرا و، دوای دوو ساڵ و نیو کارکردن لە ڕێستۆرانتەکە، ئێستا خەریکی ئامادەکردنی خواردنی تەواوە و، دەستپێشخەریی هاوڕێیانی عەرەبی، کلیلی گۆڕینی دەروونی قوسەی و سەقامگیری ژیانی بوو لە ئەڵمانیا.

هاوکارییە دەوڵەتییەکان کە لەلایەن گەنجێکی سوریاوە وەردەگیردرێت دوای ئەوەی کە کارێکی بەدەست هێناوە کەمتر بووە، بەڵام قوسەی بیر لەوە دەکاتەوە کە بە فێربوونی زمان و گەیشتن بە ئاستێکی باشتر، بەرەو پێشەوە بڕوات و، پێویستی بە گرێبەستێکی کاری باشتر دەبێت، بۆ ئەوەی دواتر ڕەگەزنامەی ئەڵمانی بە دەست بهێنێت.

ئەڵمانیا شایەنی ڕێزە

قوسەی بە ئاژانسی هەواڵی کۆچبەرانی راگەیاند، ڕاستە ئەو لە پەیوەندی گەورەدا نییە لەگەڵ ئەڵمانییەکان، بەڵام لێرە لەگەڵ ژیاندا گونجاوە و، حکوومەتی ئەم وڵاتە یارمەتی ئەوانی داوە و پشتیوانی و پێشوازییان لێکردوون.

ڕەنگە ڕووداوی گەیشتنی پارەیەکی زۆر بۆ سەر هەژماری ئەو، هەلێک بوو بۆی تا بە گەڕاندنەوەی پارەکە لە رێی پۆلیسەوە دەربڕینی سوپاس و ڕێزی ئەو بووە بۆ ئەڵمانیا، کە لە 13ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو روویدا، قوسەی یەکەم بڕی زیاتر لە 20000 یۆرۆ گەیشتە سەر هەژماری بانکییەکەی و، تووشی شۆک بووە.

لە 17ی کانوونی یەکەم، دوو بڕە پارەی زیاتر گەیشتەوە سەر هەژمارەکەی، کە کۆی گشتی نزیکەی 400،000 یۆرۆ بوو، ئەمە بووە هۆی ئەوەی قوسەی پۆلیسی ماینز ئاگادار بکاتەوە.

سوپاس بۆ ڕێزگرتن لە یاسا

دوای ئەوەی ئەو بڕە پارەی گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکانی، بووە هۆی ئەوەی کە لەلایەن دۆست و دەووروبەرە ئەڵمانییەکانییەوە بەرز بینرخێنن، هەروەها لەلایەن ڕۆژنامە و تەلەڤزیۆنەکانی ئەڵمانییەوە خێرا چیرۆکەکەی بڵاو کرایەوە.

هەروەها شارەوانی ماینز بینگن، سوپاسی قوسەی کرد و لە رێی دیارییەکی ڕەمزی و نامەیەکی سوپاسگوزاریییەوە، و لەو ڕێگەیەوە سوپاسگوزاری خۆیان پێشکەشی کرد.

قوسەی، جەختی لەوەکردووەتەوە، کە بەڕای ئەو، تەنیا ئەو ئەرکەی جێبەجێکردووە، کە بە ڕەوشت و یاسا جێبەجێی کردووە، ئەو پارە زۆرە بە هەڵە خراوەتە سەر هەژماری ئەو و، بە پێویستی زانیوە ڕاپۆرت بداتە پۆلیس، بۆ ئەوەی ماف بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکانی، ئەو پێشبینی ئەوەشی نەدەکرد، کە بەو شێوە فراوانە لە میدیاکانی ئەو وڵاتە دەنگدانەوەی هەبێت، گوتووشییەتی: “ئەوە مافێک بوو کە تەنیا بۆ خاوەنەکەی گەڕایەوە و، جۆرێک لە پابەندبوون بوو بەرانبەر بە وڵاتێک کە زۆری پێ بەخشیین، ئەڵمانیا ماڵی دووەمی ئێمەیە

___

ناوەندی هانۆڤەر و کوردستانییانی ڤۆلسبۆرگ کۆڕێکیان سازکرد

nusar1

رژێمی ئێران کۆڵبەرێک دەکوژن و چەنیدنی دیکەش بریندار دەکەن

KDC

ئەمەریکا: ڕەوەندی کوردستانی لە سەندیاگۆ کۆبونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW