KDC

پرۆفایلی یانەی ئەنتەرمیلان


لە ٩ی ئازاری ساڵی ١٩٠٨ یانەی ئینتەرناسیۆنالێ دامەزرا لەلایەن کۆمەڵە لاوێک کە پێشتر ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی ئەیسی میلان، بوون بەڵام لەبەر ئەوەی سەرۆکی یانەی میلان پیاوێکی ئینگلیزی بوو بە ناوی ئەلفێرد ئیدواردز ئیتاڵییەکان خۆشیان نەدەویست، ھەر لەبەر ئەم ھۆیە بوو لە دژی ئەو یانەی ئینتەر میلانیان دامەزراند ناویان نا ئینتەر ناسیوناڵواتە ئینتەری جیھانی سەرۆکی یانە
ھەر لەگەڵ دامەزراندنی یانەی ئینتەر میلان بە ساڵێک بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی لە ساڵی ١٩١٠ و دواتر پاش دە ساڵ ئەم، نازناوەی دووبارە کردەوە بەڵام ئەو کات ماسۆلینی دادوەری ئەوکاتی کە یەکێک بوو لە سەرکردایەتی حزبێکی فاشی دەکرد لە ئیتالیا بریارێکی دا کەوا گشت بێگانەکان لە ئیتاڵیا دەربکات ئەوەبوو یانەی ئینتەر میلان گەورەترین زەرەرمەند بوو لەم بریارە لەبەر ئەوەی زۆربەی یاریزانەکانی یاریزانی دەرەوەی وڵات بوون ژمارەی یاریزانانی یانەکە کەم بوەوە ئەم یانەیە لەگەڵ یانەیەکی تر بە ناوی ئەمبرۆسیانا یەکی گرت، لە گەڵ ئەم یانەیەدا لە ساڵی ١٩٣٠ بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی
ساڵی ١٩٥٤ کۆتایی بە بریارەکەی مۆسۆلێنی دادوەر فاشیزمەکەی ئیتاڵیا ھات، یانەی ئینتەر میلان و ئەمبرۆسیانا لەیەکتری جیا بوونەوە، یانەی ئینتەر میلان ڕاھێنەرێکی ھێنا بە ناوی ھیلێنۆ ھێرێرا ئەم ڕاھێنەرە کلیلێک بوو بۆ سەرکەوتنەکانی یانەکە و ڕابەرایەتی یانەکەی کرد لە بە دەست ھێنانی چەندین نازناو ناوبراو بە پلانی کاتیناتچۆ بە کار ھێنا کە ئێستاش ئیتاڵییەکان پێی ناسراون ئەم پلانەش بەرگرییەکی تۆکمەیە، لەگەڵ ئەم ڕاھێنەرە یانەی ئینتەر میلان ٣ جار خولی ئیتاڵیای بە دەست ھێنا و توانی دوو جار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە دەست بھێنێت و ٢ جار جامی جیھانی یانەکان بە دەست بھێنێت
لەم سەردەمی ڕاھێنەری بەناوبانگی پرتووگالی خۆزێ مۆرینۆ لە ساڵی ٢٠١٠ توانیان ٥ نازناو دەستەبەر بکەن تەنیا لە وەرزێکدا ئەمەش سەردەمی زێڕینی دادەنرێت بۆ یانەکە، بەمەش ئەوەی مۆرینیۆ بۆ یانەکەی کردوویەتی ھیچی کەمتر نەبووە لەوەی ھێڕێڕا کردی لە ساڵی ١٩٥٤
خولی ئیتاڵی ناسراو بە کاچیۆ ١٩ جار
جامی ئیتاڵی ٧ جار
جامی سووپەری ئیتاڵی ٦ جار
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٣ جار و دووجاریش پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە
جامی یۆڕۆ لیگ٣ جار و تەنیا جارێکیش پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە
پلەی دووەم لە جامی سووپەری ئەورووپی

___

لە دوای ٤٠ ساڵییەوە ئەم تەواوکارە خۆراکییانە بخۆن

KDC

كوردێك میدالیای ئاڵتوونی لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بە دەست دەهێنێت

KDC

بەم نیشانانە خێرایی پیربوونت دەزانیت

KDC
KDC

FREE
VIEW