KDC

نەوتی خاو ئاستێکی دیکەی پێوانەیی تۆمار دەکات و نرخی گەیشتە 92.95 دۆلار

ئەمڕۆ دووشەممە نەوتی خاو لە بازەڕەکانی جیهان، ئاستێکی دیکەی پێوانەیی تۆمارکرد، کە لە ساڵی 2014ەوە ئەو نرخەی بە خۆیەوە نەبینیوە.

ئەمەش بەهۆی خۆپیشاندانەکان و ڕێککارەکانی پەتای کۆرۆنا، هەروەها ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، نیگەرانییەکانی کەمی دابینکردنی سووتەمەنییە.

بە گوێرەی سایتی سکاینیوز، پێوانەی نەوتی خاوی برێنت 92 سەنت، واتە لە سەدا 1.0 بەرزبووەتەوە بۆ 90.95 دۆلار بۆ بەرمیلێک، لە کاتێکدا ڕۆژی هەینی 69 سەنت بەرزبووبوەوە.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمەریکا 99 سەنت، واتە لەسەدا 1.1 بەرزبووەوە بۆ 87.81 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا ڕۆژی هەینی 21 سەنت بەرزبووبوەوە،
ئەمە وای لە وڵاتانی گەورەی بەرهەمهێنەری هەناردەی ئۆپێک و ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی، کە بە ئۆپێک+ ناسراون، بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بەزربکەنەوە.

شارەزایانی ئابووری هۆکاری بەرزبوونەوە دەگەڕێننەوە بۆ گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا، چونکە ڕووسیا و دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لەجیهان دا و، ناکۆکییەکانی لەسەر ئۆکرانیا نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ئەگەری کەمیی وزە لە ئەوروپا دروستکردووە.

سۆران حەسەن

___

بەریتانیا :ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆک بارزانی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هاوکارییەکانی دابەشی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفال ولێقەوماوان دەکات

nusar1

ئەمەریکا داوای دەرکردنی سیخورێکی هەواڵگری ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW