KDC

سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاڕاستەی رای گشتی کرد و، تێیدا هاتووە، لە پێناو چارەسەری گیروگرفتەکان و رەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیی خستووەتە ڕوو و، هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و محەمەد حەلبووسی سەردانی موقتەدا سەدر بکەن.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.

هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت.

مسعود بارزانی

٣١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢

___

وێڕای ڕێککەوتنی بەریتانیا لەگەڵ ڕواندا کۆچبەران بەلێشاو ڕوو لەو وڵاتە دەکەن

nusar1

ئێران هاووڵاتییە ئەفغانییەکان رەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە

KDC

سەرۆکى فەخرى یۆڤانتوس کۆچى دوایکرد

KDC
KDC

FREE
VIEW