KDC

ڕاوێژکاری ئاسایشی عێراق :داعشە زیندانیکراوەکان لەسەر ئاسایشی وڵات هەڕەشەن

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، داوا لە سەرجەم وڵاتان دەکات، کە چەکدارە زیندانیکراوەکانی داعش وەربگرنەوە، یا بیانگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە، چونکە مانەوەی سەرکردە زیندانیکراوەکانی داعش و چەکدارەکانیان لە عێراق، دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەگەڵ مایکڵ ئنکەر، فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق کۆبوەوە و، لەبارەی ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعش و، چارەنووسی زیندانیکراوەکانی داعش و بەردەوامی هەماهەنگی دوو لایەنە گفتوگۆیان کردووە.

قاسم ئەعرەجی لە کۆبونەوەکەدا باسی لەوەکردووە، باشترین رێککار بۆ وڵاتان، ئەوەیە چەکدارە زیندانیکراوەکانی داعش وەربگرنەوە، کە خاوەن رەگەزنامەی وڵاتەکانیانن، چونکە مانەوەیان لە عێراق، دەبێتە هەڕەشە.

باسی لەوەشکردووە، لە سوریاش هێزەکانی سوریای دیموکرات ناتوانن مامەڵە لەگەڵ ئەو چەکدارە مەترسیدارانەدا بکەن، بۆیە پێداگری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر مانەوەی ئەو چەکدارانە، دەبێتە هۆی دروستکردنی گومان.

لای خۆیەوە فەرماندەی ناتۆ لە عێراق، باسی لەوەکردووە، باوەڕی وایە نیگەرانییەکانی عێراق لەسەر بوونی چەکدارەکانی داعش رەوایە و، هاوپەیمانی ناتۆش نیگەرانە لە مەترسی چەکدارە زیندانیکراوەکانی داعش

___

ئەڵمانیا: لەڕێوڕەسمێکی شایستەدا تەرمی نوسەرێکی کورد بەخاکسپێردرا

nusar1

هێزەکانی ئاسایش و بەرگری شارستانی زاخۆ خێزانێک لە ناو ڕووبارێکی سەر سنوور ڕزگاردەکەن

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بارەگای پەیوەندییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW