KDC

بەریتانیا:دوای گەیشتنی کۆچبەران مۆبایلەکانیان لێدەستێنن

وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا، دانی بەوەدا نا کە مۆبایلی لە هەموو ئەو کۆچبەرانە زەوتکردووە، کە گەیشتوونەتە بەریتانیا لە دوای پەڕینەوەیان، لە کاتێکدا ئەوە کردەوەیەکی نایاساییە.

پارێزەرانی نوێنەری وەزیری نێوخۆ، پریتی پاتێل، لە دادگای باڵا دانی بەو راستیەدا نا، کە سیاسەتێکی نهێنی و نایاسایی پەیڕەوکراوە لە کاتی گفتوگۆکردنی دۆسیەیەک، کە لەلایەن سێ پەنابەرەوە برابووە دادگا و، دوونیان عێراقین و ئەوی دیکەیشیان ئێرانییە.

دوای گەیشتنیان بە بەریتانیا لە نێوان نیسان و ئەیلولی 2020دا، لە کەناری دەریای کەناڵەکە و لە کەناری باکووری فەڕەنسا، لە کاتی چوونە نێو خاکی بەریتانیاوە لە لایەن پۆلیسەوە ڕایاندەگرن و دەستبەجێ مۆبایلەکانیان بۆ ماوەی چەند مانگێک زەوت کردووە.

دانپێدانان دوای نکۆڵیکردن

دادگاکە داوا دەکات دادگای باڵا بڕیاری ئاشکرا بدا، کە کردارەکە نایاسایی و مەترسیدارە و، قەرەبووکردینش بە زیانلێکەوتووان دەبەخشرێت، پارێزەران مەزەندە دەکەن کە سەدان یان تەنانەت هەزاران مۆبایل لە ساڵی 2018ەوە بە شێوەیەکی نایاسایی زەوت کراون.

لە دانیشتنی چوار ڕۆژیدا، نوێنەری وەزارەتی نێوخۆ دانی بەوەدا نا کە سیاسەتی زەوتکردن نایاساییە، ئەوەش بە گوێرەی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپاECHR.

نوێنەری وەزارەتی نێوخۆش دانی بەوەشدا نا، کە سیاسەتی هێشتنەوەی تەلەفۆنی پەنابەران بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی سێ مانگ، دەستتێوەردانێکی نەگونجاوە لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ و، دەرهێنانی تەواوی داتا لە هەر تەلەفونێک یاسای پاراستنی داتای پێشێل کردووە.

دواین دانپێدانان دوای ئەوە هات کە پێشتر وەزارەتی ناوخۆ ئەو دەستگرتنانەی ڕەتکردەوە

کۆکردنەوەی بەڵگە لەبارەی قاچاخچییەکانیمرۆڤەوە

سەرەڕای ئەو دانپێدانانە، وەزارەتی نێوخۆ بەرگری لە مافی خۆی کرد سەبارەت زەوتکردنی مۆبایلی پەنابەران، کە بە بەلەمی بچووک لەکەناڵەکەوە پەڕوینەتەوە، بە دادگای باڵای ڕاگەیاند کە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە سەبارەت بە قاچاخچییەکانی مرۆڤ یارمەتی بەرپرسان دەدا، لە پێناو رێگریکردن لەوجۆرە قاچاخچێتییە.

ئێدی جەیمس کە نوێنەرایەتی سکرتێری نێوخۆ دەکات، دەڵێ، هۆکاری گونجاو لە یاساداناندا هەیە، کە ڕێگە بە زەوتکردنی مەبەستەکان دەدا، کە پەیوەندی بە کۆچبەران و پێشێلکارییەکانی دیکە، هەرچەندە دانی بەوەدا نا کە وەزارەتی نێوخۆ ئەرکی خۆی پێشێلکردووە.

ئەمەش بەو مانایە دێت کە وەزارەتی نێوخۆ دانی بەوەدا ناوە، کە شێوازی جێبەجێکردنی سیاسەتی زەوتکردنی پێشوو لە هەندێک ڕووەوە بە هۆی سرووشتی گشتی و ئاشکرانەکراویەوە نایاسایی بووە، بەڵام پاین بەرگری لە کرداری ئێستا کرد، کە دەستەڵاتداران کەمتر تەلەفۆنیان بۆ گەیشتنەکان زەوت کردووە.

کرداری نهێنی یاساکانی پاراستنی داتا پێشێل دەکات

نوێنەری ئەو سێ پەنابەرە بە دادگای ڕاگەیاند، کە دوای ئەوەی بەرپرسانی وەزارەتی نێوخۆ تەلەفۆنەکانیان زەوتکردوون، ترسێنراویشن تا ژمارەی نهێنیەکانیان ئاشکرا بکەن، بۆ ئەوەی بەرپرسان بتوانن دەستیان بە زانیاری کەسی خۆیان بگات، کە ئیمەیڵ و وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی خۆیانی تێدایە.

ئەو ئەوەشی گوت، کە ئەو کەسانەی تەلەفۆنەکانیان دەست بەسەردا گیراوە، لە کاتی گەیشتنیان بە شانشینی یەکگرتوو، پسوڵەیەکیان وەرگرتووە کە ژمارەی تەلەفۆنی ئۆفیسی نێوخۆی تێدایە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بکەن بۆ هەوڵدان بۆ چاککردنەوەی مۆبایلەکانیان هەرچۆنێک بێت، زۆر کەس دەبێت چەند مانگێک چاوەڕێ بکەن، پێش ئەوەی مۆبایلەکانیان چاک بکەنەوە.

دادگاکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیاسەتی ئۆفیسی ماڵەوە بۆ زەوتکردنی تەلەفۆنەکان و وەرگرتنی ژمارەی نهێنی و دەرهێنانی داتا، نایاساییە، چونکە حکوومەت دەستەڵاتی یاسایی نییە ئەو کارە لەگەڵ پەناخوازانی تازە گەیشتوو بکات.

___

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکەوە چەندین رووسی گیانیان لە دەستدا

KDC

لەسەر ئاشکراکردنی ناوی دەستدرێژیکران بۆ سەر ئافرەتان، نارنجۆک هەڵدەدرێتە ماڵی باوکی چالاکوانێکەوە

KDC

مەترسی سەهەڵدانەوەی شەڕی کشمیر هەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW