KDC

فەرەنسا:سێ عێراقی بە تۆمەتی قاچاخچێتی دادگایی دەکرێن

دەستەڵاتدارانی فەرەنسا سێ عێراقییان بە تۆمەتی بە قاچاخبردنی کۆچبەران بۆ نێو بەریتانیا بە بەلەمی بچووک لە کەنارەکانی باکووری فەرەنساوە دەستگیرکردووە و، بڕیارە مانگیی ئازاری داهاتوو دادگایی بکرێن.

بڕیاربووە ڕۆژی دادگاییکردنی ئەو سێ عێراقییە 28ی کانوونی دووەم بێت، بەڵام بۆ 11ی ئازار دواخراوە، جێگری داواکاری گشتی، کلاری گاوتیر، رایگەیاند، ئەو سێ تۆمەتبارە لە کامپی دارستانی کالاس بوون و ناونیشانی جێگیریان لە فەڕەنسا نەبووە، بەڵام پۆلیسی سنوورەکە بۆ ماوەی چەند مانگێک خستوونیاننەتە ژێر چاودێرییەوە.

بە گوتەی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارن بەوەی بەشێکی تۆڕێکن کە لە ڕێگەی کەناڵەکەوە کۆچبەران بە بەلەمە بچووکەکان بۆ بەریتانیا دەنێرن.

ئەو سێ عێراقییە، بە تۆمەتی خستنە مەترسی ژیانی کۆچبەران و یارمەتیدانیان بە چوونە ژوورەوەی نایاسایی بۆ بەریتانیا، لە نێوان مانگی پێنجی 2021 و کانوونی دووەمی 2022دا دادگایی دەکرێن.

دوای ئەوەی 27 کۆچبەر لە 24ی نۆڤەمبەردا هەوڵی گەیشتن بە خاکی بەریتانیایان دا و نقوم بوون، گێرالد دارمانانی وەزیری نێوخۆی فەرەنسا، بەرپرسیارییەتی ڕووداوەکەی بۆ قاچاخچییەکان گەڕاندەوە.

لە سەرەتای ساڵەوە دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا، نزیکەی 1500 قاچاخچیان دەستگیرکردووە، لە کۆتایی ساڵی 2021دا دادگای بولۆن سور-مر، سێ کەسی سوری و دوو کوردی باشووری بە تۆمەتی قاچاخبردنی مرۆڤ بۆ ناو بەریتانیا، دادگایی کردن و، سزای یەک بۆ چوار ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

___

چارلس میشێل: ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا بێ مێرکل وەک فەڕەنسایە بێ ئیڤڵ

KDC

سوید: بەهۆی بەرزبوونەوە نرخی کاڵاکان پارەی زیاتر بۆ خانەنشینان خەرج دەکات

nusar1

بایدن :ڕوسیا لە هێرشەکانیا جیاوازی لە نێوان هاوڵاتیانی مەدەنی و سەربازندا ناکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW