KDC

گرژییەکانی ئۆکرانیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش هیچ ئەنجامێکی نەبوو

لەسەر داوای ئەمەریکا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی یەکتر تۆمەتبارکردنی ئەمەریکا و ڕووسیا، کۆبوونەوەکە هیچ ئەنجامێکی نەبوو.

لەمبارەوە لیندا تۆماس گریندفێلد، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕایگەیاند: ئەم هێزە زۆرە سەربازییە لە ئەوروپا هەیە، بێوێنەیە، دەیەیەکە کۆبووەنەوەی گەورەی هێزی سەربازی وا لە ناوچەکە نەبووە.

نوێنەری ئەمەریکا لە درێژەی لێدوانەکەی ئەوەشی گوت، ئەمەریکا هێشتا باوەڕی بە چارەیەکی دیپلۆماسی هەیە، هۆشداری دا، ئەگەر ڕووسیا بە شێوەیەکی تاک لایەنە هەڵوێستی نواند و ئۆکرانیای داگیرکرد، ئەنجامەکانیش زۆر خراپ دەبن.

ڕووسیا هێز و چەکی زیاتر دەنێرێت و ململانێ و گرژییەکان
ئاڵۆزتر دەکات، ڕووسیا پلانی هەیە کە هێزەکانی لە باکووری ئۆکرانیا لە سنووری بیلاڕووسیا بۆ سی هەزار سەرباز زیاتر بکات.

بەڵام ڤاسیلی نێبنزیا باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وەڵامی تۆمەتەکانی ئەمەریکای دایەوە و، بە دۆخێکی هستریای ناوزەند کرد و، دەستێوەردان لە کاروباری ڕووسیای بە قبوڵکراو زانی و، بە هەموو شێوەیەک رەتیکردەوە.

نوێنەرە ڕووسییەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش، ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە کە ڕووسیا پلانی سەربازی دژی ئۆکرانیا داڕشتبێت و، ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەوەی پشتڕاست کردەوە، سەبارەت جووڵەی هێزەکانیان، ڕووسیا زۆرجار سەربازەکانی لەسەر خاکەکەی بڵاوکردووەتەوە و، ئەوەش هیچ پەیوەندی بە واشنتۆنەوە نییە.

هەروەها ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا بڵایکردەوە، کە واشنتن ڕۆژی دووشەممە لە مۆسکۆوە، نامەیەکی نووسراوی پێگەیشتووە کە بریتی بوو لە هەڵوێستی کریملن، لەسەر ئەو وەڵامە نووسراوەی واشنتن، کە هەفتەی ڕابردوو بۆ مۆسکۆی ناردبوو.

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوە ئەمەریکا دووپاتیکردەوە، کە وەڵامەکەی ڕووسیا گەیشتووە، بەڵام سەبارەت بە نێوەڕۆکی وەڵامەکە، هیچ لێدوانێکی لە بارەوە ئاشکرانەکرد، وەڵامی نووسراوی ڕووسیا، دوای ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیاوە دێت.

هەرسەبارەت بە کێشەی ئۆکرانیا، تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، کە وابڕیارە ڕۆژی سێشممە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن، سەردانی ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بکات، جۆنسن بەڵێنیدا کە بۆ چارەیەکی دیپلۆماسی بکات، تا خاڵە لاوازەکان و گرژییەکان فراوانتر نەبن و، خۆبە دوورگرتنی مۆسکۆ لە شەڕ، کۆتایی بە خوێن ڕشتن
لە ئۆکرانیا بێنن.

سۆران حەسەن

___

ناوەندی برۆکسل سەردانی بریندارانی هیرشە ڕەگەز پەرەستییەکەی تورک دەکەن

nusar1

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ

KDC

بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایەسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لەبەغداد

KDC
KDC

FREE
VIEW