KDC

٭بیرتەکەم٭

کێ هێندەی من
تامەزرۆی وێنەیەکە
نیگا و خەندەی میهرەبانیت ببینێ ؟
ئاخر کێ شاری لە لا چۆڵەوانییە و
بە دڵیش هەر لەگەڵ تۆ ڕێ دەکا ؟!
نازانم تۆ کەی هاتووی
تا ڕۆیشتبی … !؟
خۆ بە خۆم دەڵێم
ناکرێ هەموو فڕینێک جێهێشتن بێ
نا نا هەرگیز هەموو تەنها ڕێ بڕینێ
ناوی تەنیایی نییە
کوا ئینسان بە تەنها دەژی
ئەوە نییە لەگەڵ یادی تۆ ڕاهاتووم
مادام هەناسە دەدەم
تۆ هەروای لەبەرچاوم
نازانم خۆم کێم
بەڵام دەزانم
زوو زوو
لە خەیاڵەوە
نامەیەکم پێ دەگات
نووسراوە “بیرتەکەم” … !

سەروەت تۆفیق

___

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بەرهەمە نێوخۆییەکان هەناردە دەکات

KDC

دوای سێ ساڵ بودجەی عێراق زیادەی دارایی داهاتی دەبێت

KDC

پێستی مرۆڤ کۆپی کرا

KDC
KDC

FREE
VIEW