KDC

بەرپرسانی گرتووخانەی ئورمییە بەندکراوێکی سیاسی کورد دەخەنە ژووری تاکەکەسییەوە

بەندکراوێکی سیاسی کورد، کە سزای بەندکرانی هەتاهەتایی بە سەردا سەپێنراوە، بۆ ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی نێوەندی ئورمییە گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێ شەممە، ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بەرپرسانی گرتووخانەی نێوەندیی ئورمییە، بە فەرمانی بەرپرسانی گرتووخانەکە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی راگەیاندووە، بەرپرسانی گرتووخانەکە، ڕۆژی ڕابردوو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێك بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسییان لە چاوەڕوانیدا هێشتووەتەوە، تا چاویان بە بەندکراوان بکەوێت، هەر بۆیەش ئەرسەلان خودکام ناسراو بە سوهرابی، ناڕەزایەتی دەربڕیوە کە بۆ دەبێت بنەماڵەکانیان لەبەر ئەو سەرمایەدا 2 کاتژمێر بمێننەوە، دواتر بە فەرمانی بەرپرسانی گرتووخانەکە بێڕێزی پێکراوە و گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

ئەرسەلان خودکام تەمەن 48 ساڵ، ڕۆژی دووشەممە 23ی ئاپریلی 2018، لە حاڵێکدا، کە ئەندامی سوپای پاسداران بوو و، بۆ بە جێگەیاندنی ئەرکێکی ئەو نێوەندە ئەمنییە بەرەو شاری شنۆ ڕۆیشتبوو، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان، (حدک) دەستگیرکرا.

ناوبراو هاوینی هەمان ساڵ، لەلایەن لقی 32ی دادسەرای سەربازی ئورمییە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حیزبی دیموکرات، سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرا و، تا ئێستا لە گرتووخانەی نێوەندی ئورمییە ڕاگیراوە.
بەهاری ئەمساڵ سزای سێدارەی ئەرسەلان خودکام بە پشتبەستن بە ماددەی 20ی کۆمیسیۆنی لێبوردن و لێخۆشبوون، بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی کەمکرایەوە، ئەو هاووڵاتییە مەهابادییە، پێشتر بۆ ماوەی یەک ساڵ ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە و، دواتر گەڕاوەتەوە ئێران.

___

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوبەشی ڕێکخراوەکوردستانییەکان ڕێپێوانێکیان بۆ پشتگیری خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەڕێوەبرد

nusar1

بۆچوونی بەیان بانەیی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

ناوەندی ڕەوەندی ڤۆلفسبورگ ڕێپێوانێکیان بۆ پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخست

nusar1
KDC

FREE
VIEW