KDC

پرۆفایلی ڕۆناڵدینهۆ

ڕۆناڵدینھۆ ناوی تەواوی ڕۆناڵدۆ دی ئەسیس مۆریرا ناسراو بە ڕۆناڵدینھۆ (بە ئینگلیزی: Ronaldo de Assis Moreira) لە ٢١ی ئازاری ساڵی ١٩٨٠ لە شاری پۆرتۆ ئەلیگیری کە پایتەختی وولایەتی گراندی دو سول لە بەڕازیل لەدایک بووە لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بارشەلۆناو وەکو سەفیری ئەو یانەیە دەست بەکارە،ڕۆناڵدینھۆ دوو جار تۆپی زێڕینی وەرگرتووە کە دەدرێت بە باشترین یاریزانی جیھان و بە فریاد ڕەسی بارشە لۆنای ئەوکاتە ناسراوە کە لە ساڵی ٢٠١٣ کەناڵی بارسا تیڤی کە تایبەتە بە یانەی بارسا وەکو وەفایەک بۆ ئەو ئەفسانەی تۆپی پێیە ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەم یاری زانە ئامادەکرد بە ناوی “when barca smile again” (واتا کەی بارسا دوبارە پێکەنیەوە) کە باسی سەرکەوتویی بۆندی ئەم یاریزانە ئەکات. ھەروەھا سەرۆکی یانەی بارسا خوان لاپۆرتا لە کاتی بۆندی ڕۆنالدینھۆ بۆ بارسا ئەڵێت (ڕاستە کە ئێمە لە بەستنی بۆند لەگەڵ ئەستێرەیەکی وەکو بێکھام سەر کەوتو نە بوین بەڵام ئێستا من مانگم بۆ ھێناون)

یۆھان کرۆیف: “ھەمووان دەزانن ئەو بەشایستەیی دەزانن بۆ وەرگرتنی تۆپی زێڕین بۆ دوو جار”.
پێلیە: “ڕۆناڵدینھۆ جادووگەر نیە بەڵکوو زیرەکترینە”.
لیۆنێل مێسی: “ڕۆناڵدینھۆ باشترین یاریزانە کە یاریم لەگەڵ کردبێت، ئەو باشترین ھێرشبەرە و ئەو جادووگەرە”.
مارادۆنا: “کە سەیری یاری دەکەم تەنیا بە ڕۆناڵدینھۆ سەرسامم
جامی ئینتەرتیتۆی ئەوڕوپی یەک جار، ٢٠٠١
جامی ئیسپانی ٢ جار، ٢٠٠٤-٢٠٠٥، ٢٠٠٥-٢٠٠٦
جامی سووپەری ئیسپانی ٢ جار، ٢٠٠٥، ٢٠٠٦
جامی پاڵەوانەکانی ئەوڕوپا یەک جار، ٢٠٠٥-٢٠٠٦
جامی ئیتاڵی یەک جار، ٢٠١٠-٢٠١١
جامی ریۆ دی جانیرۆ یەک جار (کاریۆکا) یەک جار، ٢٠١١
جامی گوانابارا یەک جار یەک جار، ٢٠١١
جامی ڕیۆ یەک جار، ٢٠١١
جامی مینیێرۆ یەک جار، ٢٠١٣
جامی بەرازیل (لیبەرتادۆس) یەک جار، ٢٠١٣
جامی سووپەری بەڕازیل یەک جار، ٢٠١٤
کۆپا ئەمریکا یەک جار، ١٩٩٩
جامی جیھانی یەک جار، ٢٠٠٢
جامی کیشوەرەکان یەک جار، ٢٠٠٥
جامی ئەورووپا، ئاستی ھەڵبژاردەی بەڕازیل ژێر ١٧ ساڵان یەک جار، ١٩٩٧
مەدالیای بڕۆنزی ئۆڵۆمپی، ٢٠٠٨
گۆڵکاری پاڵەوانیەتی ڕیۆ گراند دو سۆل لەساڵی ١٩٩٩
وەرگرتنی تۆپی زێڕینی وەرگرت کە دەدرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیھان لە ساڵەکانی ٢٠٠٤وە ٢٠٠٥
وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ھێرشبەری ئەوڕووپا لەوەرزی ٢٠٠٤-٢٠٠٥
و چەندەھا خەڵاتی تری لەلایەن فیفاوە پێ بەخشراوە وەک باشترین ناوەند و ھێرشبەر ناوی لە چەند باشترین پێکھاتەی جیھانی ساڵ ھەڵبژێردراوە
سەرەتا ڕۆناڵدینھۆ لەگەڵ تیپی لاوانی بەڕازیل دەستی بە یاریکردن کرد تێیدا توانیان جامی جیھانی لەساڵی ١٩٩٧ بەدەستبھێنن و توانی لەم پاڵەوانیەتیە دوو گۆل تۆمار بکات، دواتر بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی نیشتیمان بەڕازیلی بانگێشتکرا، لەگەڵ ئەم ھەڵبژاردەیەش لەساڵی ١٩٩٩ توانیان جامی کۆپا ئەمریکا بەدەست بھێنن و لە ساڵی ٢٠٠٢ لە جامی جیھانی کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو بوو توانیان ئەم جامەش بەدەست بھێنن دوای بردنەوەیان لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، دوا جار لەساڵی ٢٠٠٥ توانیان جامی کیشوەرکان لە چنگ ئەرجەنتینەکان بڕفێنن ئەم دەستکەوتەش بەدەست بھێنن
لەژیانی وەرزشی خۆیدا لەگەڵ
یانەی گرێمیۆ ١٤٥یاریکردوە و ٧٢گۆڵی تۆمارکردوە
پاریس سانجێرمان ٧٧یاری کردوە و ٢٥ گۆڵی کردوە
بەرشەلۆنە ٢٠٧یاری کردوە ٩٤گۆڵی تۆمارکردوە
ئەیسی میلان ٩٥یاری کردوە و ٣٦گۆلی کردوە
فلامینگۆ ٧٢یاری کردوە و ٢٨ گۆڵی کردوە
بەڕازیل ٩٧ یاری کردوە و ٣٣گۆڵی تۆمارکردوە

___

بزوتنەوەی تالیبانی ئیسلامی ئافرەتان لە کۆمەڵگە دادەبڕێت

nusar1

ناوەندی بەلجیکا چالاکییەکی کولتوورییان ئەنجامدا

nusar1

جنێف: ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندنی زمانی کوردی بەڕێوەچوو

nusar1
KDC

FREE
VIEW