KDC

لەتورکیا تەرمی حەوت کۆچبەری تر دۆزرایەوە

پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشممە وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە تەرمی 12 کۆچبەریان لەسنوری هاوبەشی لەگەڵ یۆنان دۆزیوەتەوە کەلە سەرمادا گیان لەدەست دابوو ،دوای گەران دوێنێ تەمی 7کۆچبەری تریان دۆزیوەتەوە ،کە ئەوانیش بە هۆی سەرما زۆر گیانیان لەدەست داوە .

تورکیا لە ڕاگەیاندێکدا ، لە زاری وەزیری ناخۆوە پۆلیسی یۆنان تاوانبار دەکات بەوەی کە ئەو کۆچبەرانە لە سنووری یۆنان دیپۆرتی تورکیا کراونەتەوە
لەم بارەوە یۆنان وەڵامی تورکیا دایەوە، کە کۆچبەران نەگەرێنراونەتەوە بەڵکو ئەو کارەساتە لە ناو خاکی تورکیا ڕوویداوە.
پارێزگاری ئاردنە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ڕایگەیاند ،لە گەرانێک دا بەناوچەکەدا بەداخەوە تەرمی چوار کۆچبەری تریان بینیوە کەلەسەرمادا گیانیان لەدەستدابوو لەکاتی گەڕانەوە تەرمی سێ کۆچبەری تریان بینیوە بەهەمان شێوە گیانیان لەدەستدابوو
ئەمەو بەرپرسی پارێزگاکە تائێستا ئاماژەی بە دۆزینەوەی تەرمی 19 کۆچبەر کردووە ،بەڵام لە بارەی ناسنامەیان هیچ ئاشکرا نەکردووە

جێی باسە کۆچبەران لە پێناو ژیانێکی باشتر لەوەی لە وڵاتی خۆی ڕێگایی مان و نەمان دەگرێتەبەر تا ئامانج بۆ ژیانێکی نوێ دەستنیشان بکات ،بەڵام لەلایەن وڵاتانەوە کۆچبەران وەک کارتێکی سیاسی بەکاردێنن ،لەکاتی کارەساتی کۆچبەران وڵاتان بەکارەساتەکان یەکتر تاوانبار دەکەن
لە نێوەندەدا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەران گیانیان لەدەستدەدەن ،هەر جارو کەناڵێکی دەریایی نێوانیان یان سنوورەکان مەرگی کۆچبەرانمان پێ ڕادەگەیەنن

سۆران حەسەن

___

وێڕای دە ساڵ مانەوە و کارکردنی، سوید دایکێک و دوو منداڵەکەی دیپۆرت دەکەنەوە

KDC

سویسرا: ڕەوەندی کوردستانی گردبوونەوەیەک لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام دەدەن

nusar1

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی

nusar1
KDC

FREE
VIEW