KDC

ڕووسیا و چین کۆبوونەوە

لە چین، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و شی جیپینگی سەرۆکی چین هەڵوێستی هاوبەشیان لە دژی فراوانبوونی ناتۆ گرتە بەر. ئەو دوو وڵاتەش دووپاتیان کردەوە کە تایوان وەک بەشێک لە چین دەبینن.

پوتینی سەرۆکی ڕووسیا کە بۆ ئۆڵمپیکی زستانەی پەکین بەرەو پەکین پایتەختی چین بەڕێ کەوت، لەگەڵ هاوتا چینیەکەی شی کۆبوەوە.

لە پێش کردنەوەی یاریەکانی ئۆلۆمپی لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی سەرکردەکان، پوتین وتی چین و ڕووسیا پشتگیری یەکتر دەکەن لە بوارەکانی وەک پەیوەندیەکانی دەرەوە و هەروەها گەشەپێدانی ئابووری.

پوتین وتی، دابینکردنی گازی سروشتی لە ڕوسیاوە بۆ چین هاوکاری وزەی نێوان هەردوو وڵات بەهێز دەکات و پەیوەندییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ پەکین بە “بێوێنە” وەسف دەکات.

پوتین وتیشی: “پەیوەندیمان وەک دوو وڵات لە ڕووی ڕۆحی دۆستایەتی و شەراکەتی ستراتیژیەوە بە ڕاستی بێوێنەیە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان نمونەی پەیوەندییەکی باشن کە پەرەپێدانێکی هاوبەش ئاسان دەکات و هەروەها یارمەتیدەرە بۆ پشتگیری یەکتر لە گەشەکردن.

شی جیپینگ سەرۆکی چین وتی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا پوتین دەبێتە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە پەیوەندیەکانی سید و ڕووسیادا لەیەک نزیک بێتەوە.

دوای کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرکردەکە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە جەختیان لە دژایەتیکردنی گەورەبوونی ناتۆ کردەوە، لایەنەکان داوای ‘وازهێنان لە ئایدیۆلۆژیای شەڕی سارد’ دەکەن. لایەنی ڕووسیش تێبینی ئەوەی کرد کە تایوان بەشێکە لە چین و جەختیشی لە دژایەتیکردنی هەر ڕاگەیاندنێکی سەربەخۆیی کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی ئەو جۆرە هەژموونە مەترسییەکی جدی بۆ سەر سەقامگیریی جیهانی و ناوچەیی دروست دەکات” و جەختی لەوە کردۆتەوە کە دەوڵەتەکان مافی ئەوەیان نییە کە “ستانداردە دیموکراسییەکان” بەسەر وڵاتانی تردا بسەپێنن.

لایەنی چینیش پشتیوانی لە پێشنیارەکانی ڕووسیا کرد بۆ دروستکردنی گەرەنتی ئەمنی بۆ ماوەیەکی درێژ لە ڕووی یاساییەوە لە ئەوروپا.

هاوکات پێش کۆبوونەوەکەش ڤانگ یی وەزیری دەرەوەی چین و سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسییەکەی ڕایانگەیاند هەردوو وڵات دژایەتی پێکهێنانی “کوتلە” دەکەن لە ئاسیا و پاسیفیک کە دەیەوێت ناکۆکی دروست بکات.

سەردانەکەی پوتینیش یەکەم سەردانی چینە لەو کاتەوەی کە کوڤید-19 دەستی پێکردووە.

یارییەکانی ئۆڵمپیکی زستانەی 2022 لە 4-24ی شوبات لەلایەن پەکینی پایتەختی چینەوە میوانداری دەکرێن
سەرچاوە skynewsarabi

___

کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی سوید کۆبونەوە

nusar1

بروومەند: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیان چالاکی سیاسیی کورد و ئێرانی لە وڵاتانی دەرەوە تیرۆر کردووە

KDC

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە مینەسۆتا-مۆورهەد دامەزرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW