KDC

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی رۆژی جيهانيى پەنابەرانە

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی رۆژی جیهانی پەنابەرانە كە دەكاتە 20ی حوزەیرانی هەموو ساڵێك و هاوكاتی تێپەڕبوونی 60 ساڵە بەسەر رێككەوتنی پەنابەران لە ساڵی 1951.

لە رۆژی پەنابەراندا نەتەوە یەكگرتووەكان داوا دەكات پشتیوانی پەنابەران بكرێت لە جیهاندا بخرێنە ژێر خزمەتی چاودێریی تەندروستیی و فێركردن و وەرزشییەوە و پارێزگارییان بۆ دابینبكرێت.

كۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵ دەدات بۆ فراوانكردنی تواناكانی بۆ گەیاندنی چاودێریی تەندروستیی و خزمەتگوزارییەكانی دیكە و گەیاندنی خوێندن بۆ منداڵان.

ساڵانە لە ئەم رۆژەدا كۆمەڵێك چالاكیی دەكرێن بۆ پشتیوانی بۆ پەنابەران كە پەنابەران خۆیان تێیدا بەشداری دەكەن لە پاڵ بەرپرسانی حكومیی و كۆمپانیاكان و رێكخراوەكان.

ژمارەی پەنابەران و ئاوارەكان بەهۆی شەڕ و توندوتیژییەكانەوە لە ساڵی 2020 زیادیانكردووە گەیشتووەتە 82.4 ملیۆن كەس، ساڵی پێشتر 2019 بریتی بووە لە 79.5 ملیۆن كەس.

فیفیبوو گراندیی بەڕێوەبەری كۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت: هەرچی لە تواناماندا هەبێت بۆ هاوكاریی پەنابەران دەیكەین، هەوڵ دەدەین پشتیوانیی جیهانی كۆبكەینەوە، بەڵام هاوكارییەكان كەمن.

دەشڵێت: لە رۆژی جیهانیی پەنابەران و هەموو رۆژێكدا ئێمە و هاوكارانمان هەوڵەكانمان چڕدەكەینەوە بۆ هاوكاریی پەنابەران.

ملیۆنان كەس لە جیهاندا لە هونەرمەندان و موزیسیانەكانیش رێوڕەسم رێكدەخەن بەبۆنەی رۆژی جیهانیی پەنابەرانەوە، لە رێگەی كۆمەڵێك چالاكییەوە بەهۆی ئاوارەبوون و پەنابەربوونی كۆمەڵێك و هەڵهاتنیان لە ماڵ و شوێنەكانیان بەهۆی جەنگ و توندوتیژیییەكانەوە.

پەتای كۆرۆنا هێندەی دیكە كێشەی پەنابەرانی ئاڵوز كردووە لە جیهاندا، بە جۆرێك لە نیوەی ساڵی رابردوودا رێژەی كۆچبەران گەیشتووەتە 80 ملیۆن كەس بەپێی داتاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان.

___

فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر بەکار هێنانی زمانی کوردی لەناو فڕۆکە ڕوونکردنەوە دەدات

KDC

جێگری ئەبوبەکرد بەغدادی دەستگیر دەکرێت

KDC

دانیشتن لە سەر ئەم کورسیە لە نێو فڕۆکە دەبێتە ھۆی دروست بوونی شێرپەنجە

KDC
KDC

FREE
VIEW