ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە ناونیشانی راستکردنەوەی چەمک و دەستەواژەکانی گرووپە توندڕەوەکان و سەرچاوەی هزرییان، هاوکات ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی، وێبنارێکی لە رێی بەرنامەی زوومەوە بۆ بەڕێز ئیبراهیم محەمەد تاهیر عبدالرحمن بەرزنجی ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە و دیراساتی وەزارەتی ئەوقاف ساز کرد، کە تێیدا بەشێک لە ئەندامانی ناوەندەکەش تێیدا بەشدار بوون.
وێبنارەکە کاتژمێر 9ی شەو بە کاتی کوردستان دەستی پێکرد و چەند کاتژمێرێکی خایاند، سەرەتا بەڕێز ئیبراهیم محەمەد تاھیر عبدالرحمن بەرزنجی ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە و دیراساتی وەزارەتی ئەوقاف، تیشکی خستە سەر ئەو کتێب و بیروبۆچوونی ئەو کەسانەی هۆکاری سەرەکی بیری توندڕەوی ئیسلامین، هاوکات مەترسی خۆیشی لەمەڕ هێنان و بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە کتێبانە کرد بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێ وەزارەتی رۆشنبیری رێگری لە چاپکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە کتێبانە بگرێ، کە دەبنە هۆی بیری توندڕەوەی.
دواتریش دەرگای پرسیار بە رووی بەشدار بوواندا کرایەوە و، بەشێک لە ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە پرسیار و سەرنجەکانیان بەرنامەکەیان فراوانتر کرد و، لەلایەن ئیبراهیم محەمەدەوە وەڵامی پرسیارەکانیان درایەوە.