KDC

پرۆفایلی مارسێلۆ


مارسێلۆ ڤیەرا لە دایک بووی ١٢ی مەی ساڵی ١٩٨٨ یاریکەرێکی بەڕازیلەیە ئەو یاری بۆ یانەی ڕیال مەدرید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیلە ، مارسێلۆ بەتوانایە لە کۆمەڵێ ھوونەری جوانی یاری ئەو زۆرتر لە باڵی چەپ لەھێڵی بەرگری لەیاریگاکاندا یاری دەکات ، نزیکترین ھاوڕێشی لەیانەکەی یاریزانی پرتووگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یە ، زۆرێک لە چاودێرانی وەرزشی بە جێگرەوەی ڕۆبێرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی دەچوێنن بەھۆی جموو جۆڵەکانی
سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ یانەی فلۆمێنسی بەڕازیلی بەڵام لەگەڵ ئەم یانەیە ھیچ دەسکەوتێکی بەدەست نەھێنا و بەبڕە پارەیەکی کەم پەیوەندی بەیانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کرد
لەساڵی ٢٠٠٧ تاوەکوو ئێستا مارسێلۆ یاری بۆیانەی شاھانە دەکات ئەو لەسەرەتادا دڵی خۆش بوو بەوەی ھاندەرانی یانەکە بە جێگرەوەی ڕۆبێرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی چواندیان ، دوای ئەوە یانەکە کێشەی نەما لەھێڵی بەرگری باڵی چەپ ڕاھێنەری ئەوکاتی یانەکە بێرنارد شۆستەری ئەڵمانی بۆچەند یاریەک مارسێلۆی وەک یاریزانی ھێڵی ناوەندی باڵی چەپ دانا بەمەش مارسیلۆ لەماوەی ژیانی لە دوو شوێنی یاریگا یاری کردووە ، بەڵام دواتر لەساڵی ٢٠١٠ بەھۆی ئەوەی یانەکە پارەیەکی زۆری لە یاریزانانی ھێڵی ناوەند و ھێڕشبەر خەرچ کرد ئیدی مارسیلۆ گەڕایەوە ھێڵی بەرگری لە ئیستاشدا لە زۆرینەی یاریەکاندا دەبینریت لە باڵی چەپی ھێڵی بەرگری بەھۆی ئاستە بێ وێنەکەیەوە
سێ جار خوولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٢٠٠٦-٢٠٠٧، ٢٠١١-٢٠١٢ و ٢٠١٦-٢٠١٧
سێجار جامی سوپەری ئیسپانیا ٢٠٠٨، ٢٠١٢ و ٢٠١٧
چوارجار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣-٢٠١٤، ٢٠١٥-٢٠١٦، ٢٠١٦-٢٠١٧، ٢٠١٧-٢٠١٨
دووجار جامی شای ئیسپانیا لە وەرزەکانی ٢٠١٠ – ٢٠١١ و ٢٠١٣-٢٠١٤
چوارجار جامی جیهانی یانەکان لەساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨
سێجار جامی سووپەری ئەورووپا لەساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە شاعیری ئەمازیخی مەلیکە مەزان دەبەخشێت

nusar1

بەریتانیا: وێڕای بەشداری ناوەندی بێرمینگهام لە دیداری فیلم خەڵاتیش درایە بەرپرسی ناوەندەکە

nusar1

پرۆفایلی چاڤی هێرناندێز

nusar1
KDC

FREE
VIEW