KDC

بەپەلە:هەر ئێستا پەنابەران لە بەردەم پەرلمانی سوید خۆپیشاندان دەکەن

ئێستا لە بەردەم پەرلەمانی سوید، پەنابەرانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دژ بە یاسای بردنی ئەو منداڵانەی، کە باوک و دایکیان بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ ناکەن، گردبوونەتەوە و بە یاسایەکی مافیایی لە قەڵەمی دەدەن و دەشڵێن، منداڵەکانمان کۆیلەی ئێوە نین.

خۆپیشاندەران دەڵێن، دژی ڕێوشوێنەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و چاودێری زۆرەملێی منداڵانن، کە لە ژێر یاسای LVUدان.

هەفتەی ڕابردوو، حکوومەتی سوید بە نیازی ناردنی پێنج پڕۆژە یاسا بوون بۆ پەرلەمان، ئەوەش بە ئامانجی ئەنجامدانی گۆڕانکاری و یاسادانان بۆ ئەو منداڵانەی، کە بە ناچاری لە دایک و باوکانیان جیاکراونەتەوە، گۆڕانکارییەکان مەرجی نوێ لەسەر گەڕانەوەی منداڵەکان بۆ خێزانە ڕەسەنەکانیان دەسەپێنن.

پێشنیارەکانی حکوومەت بریتییە لە گۆڕانکاری لە یاسای چاودێری منداڵ، LVU، کە تێیدا هاتووە چاودێری زۆرەملێ نابێت بوەستێت، تا ئەو دۆخەی کە بووە هۆی گۆڕینی بە شێوەیەکی هەمیشەیی، ئەگەر چاودێری زۆرەملێ بوەستێت، لیژنەی چاودێری کۆمەڵایەتی شارەوانی ناچارە بۆ ماوەی شەش مانگ بە دواداچوون بۆ دۆخی منداڵەکە بکات، هەروەها پێشنیارەکان ڕێگە بە لیژنەکە دەدەن، کە بڕیار بدەن تاقیکردنەوە بۆ دایک و باوکی منداڵەکە ئەنجام بدەن، پێش ئەوەی چاودێری زۆرەملێ منداڵەکانیان رادەست بکەنەوە.

جێی باسە، هەر ئێستا خۆپیشاندەران داوایان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە كرد، گۆڕانکاری لە یاساکەدا بکات، هاوکات یەکێ لە خۆپیشاندەرانیش کە پەنابەرێکی عەرەبە، رایگەیاند، شەش ساڵە لەم وڵاتەم و هەر لە مانگی یەکەمی گەیشتنم بەم وڵاتە، چوار منداڵیان بردم.

خێڵان بەختیار

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە شاعیری ئەمازیخی مەلیکە مەزان دەبەخشێت

nusar1

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
 

KDC

ڕوسیا کۆنترۆڵکردنی کەنارە ئاوییەکانی ماریۆپۆلی ڕاگەیاند

nusar1
KDC

FREE
VIEW