KDC

ئەڵمانیا:چوار کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە

بارهەڵگرێک کە لە ڕۆمانیاوە گەیشتووەتە ئەڵمانیا، پۆلیس توانیان چوار کۆچبەری تێدا بدۆزنەوە، کە خۆیان لە بارهەڵگرەکەدا حەشاردابوو، دوو لەو کۆچبەرانە بچووکن، هیچ بەڵگەیەکیش لەسەر تێوەگلانی شۆفێرەکە نییە.

پۆلیسی ئەڵمانیا چوار کۆچبەری دۆزیەوە کە خۆیان لە پشتەوەی بارهەڵگرێک حەشاردابوو، ئەوەش لە ناوچەیەکی پشوودانی نزیک شاری گێرای ئەڵمانیا، بە گوتەی پۆلیسی فیدراڵی، شۆفێری بارهەڵگرەکە لە پشتەوەی بارهەڵگرەکە دەنگی بیستووە و، پۆلیسی ئاگادارکردووەتەوە.

بە گوێرەی لێدوانی پۆلیس، هیچ گومانێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکە نییە، کۆچبەرەکان چوونەتە نێو بەشی بارکردنی بارهەڵگرەکە، بەبێ ئەوەی قوفڵی بارهەڵگرەکە بشکێنن.

___

نەرویج: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سمیناری پارتی ئێس ڤێ بەشداری کرد

nusar1

دادگای دەستووری تورکیا لێکۆڵینەوە لە پرسی داخستنی هەدەپە دەکات

KDC

وێڕای گومانەکانی سەریان، سێ ئافرەتی داعش ئازاد دەکرێن

KDC
KDC

FREE
VIEW