KDC

فەڕەنساو ئەڵمانیا هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دڵنیای ئاسایشی ئەوروپا دەدەن

هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەکردنی گرژییەکان و دڵنیایی ئاسایش بۆ ناوچەکە، بە تایبەت بۆ کێشەی ئۆکرانیا و ڕووسیا دەدەن.

هەریەک لە سەرۆکی فەڕەنسا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و وڵاتی بەریتانیا، لە هەوڵی کەمکردنەوە و رەخساندنی بواری دیپلۆماسین بۆ چارەکردنی کێشەکان دەدەن.

لە کۆبوونەوەی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و، ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا لە مۆسکۆ، کە نزیکەی پێنج کاتژمێری خایەند، هەردوولا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هیوایان بە رێگەی دیپلۆماسی بۆ چارەکردنی کێشەی ئۆکرانیا و ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا خواست.

سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند: کە پێشنیاری دڵنیایی ئاسایشی گونجاو بۆ هەموو لایەنەکانی کێشەکە خراوەتەڕوو، هەروەها پۆتین ئامادەیی دەربڕیووە، کە واقعی ناوچەکە وادەخوازێت و بەرژەوەندییەکان لە ئاستی چارەکردنی کێشەکان بن، هاوکات خواستیش بۆ پاراستنی تەواوی خاکی ئۆکرانیای دەربڕیووە.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا گوتووێژەکانی لەگەڵ ماکرۆن بەسوود و بابەتی و جددی وەێنا کرد و، گوتی، کە هەندێ لە بۆچوونەکانی ماکرۆن، دەتوانن بنەمای هەنگاوی هاوبەشی زیاتر پێکبهێنن.

پۆتین ئەوەشی خستەڕوو، کە وڵاتەکەی هەموو هەوڵێ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕۆژئاوا لەسەر ئۆکرانیا دەدا و، ڕایگەیاند: تا ئەو جێگایە بە پەرۆشن کە هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ گەیشتن بەو سازانانەی، کە بۆ هەمووان گونجاو بێت و، هیچ لایەک لە ڕووداوی شەڕ لە کیشوەری ئەوروپادا براوە نابێت.

لە کۆتاییدا ماکرۆن ڕایگەیاند، کە خاڵی هاوبەش لەگەڵ ڕووسیا بۆ تێگەیشتن و ئاسایشی ناوچەکە هەیە، بەڵام هێشتا جیاوازی هەیە، بێ ئەوە لەبارەی خاڵە جیاوازەکانەوە، هیچ ئاشکرا بکا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئولام شولتس، لە یەکەم سەردانی دوای هەڵبژاردنی بۆ دەرەوە، دوێنێ دووشەمە لە واشنتن، چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کەوت و، بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکیان سازدا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا شولتس ڕایگەیاند: ئەمەریکا و ئەڵمانیا بە تەواوی یەکگرتوون لەسەر سزاکانی دژ بە ڕووسیا، ئەگەر ئۆکرانیا داگیر بکات، وە هەنگاوی زۆر قورسمان بۆ ڕووسیا دەبێت،
هەروەها بایدن ڕایگەیاند: لەگەڵ هاوپەیمانمان یەکگرتووین لەسەر ئەگەری داگیرکاری ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا، هاوکات وەڵامێکی زۆر بەهێز و سزای تووندمان دەبێت، هەروەها هەڕەشەی ڕاگرتن و کارنەکردن بە هێڵی نۆرد سترێمی 2 کرد، لە کاتی هەر هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

لەلایەکی دیکەوە، هەواڵەکان لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکا، باس لە کۆکردنەوە و خۆئامادەکارییەکانی ڕووسیا لە سنوورەکان و وڵاتی بیلاڕووسیا دەکەن.
جێی باسە، وابڕیارە سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ سێشەممە، سەردانی کییڤ بکا و لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببێتەوە و، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە ئامادەبوونی هەندێ لە سەرکردەی وڵاتانی وەک، ئەڵمانیا و و چیک و پۆلنیاش بەشداربن.

سۆران حەسەن

___

موژگان کاووسی نەنێردرایە گرتووخانەی نەوشەهر

KDC

ڕەوەندی کوردستانی سەردانی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ڤێنا دەکەن

nusar1

لیتوانیا پەنابەرەکان زیندانی دەکا و دیپۆرتیان دەکاتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW