KDC

دەرھێنەری سینەمایی نەسرین عابدین

دەرھێنەری سینەمایی نەسرین عابدین لەدایک بووی گوندی کانی کەرک ئەلحەسەنیە ، سەر بە دێریک ڕۆژ ئاوای کوردستان. نەسرین دەڵێت : سەرەتا وەک منداڵێک ھەمیشە خەون و ھیواکانم جیاوازبوون لەگەڵ ئەو ئافرەتانەی دەوروبەرم .

هەمیشە خەونم بەوەوە بینیوە کە لەسەر شانۆ بوەستمەوە یان لە پشت شانۆوە کار بکەم ، هەمیشە خەونم بە فیلم دروستکردن و فیلمەوە بینیوە . توانیومە بە خەونەکانم بگەم ، فیلمم ساز کردووە ، توانیومە ئازارو خەمەکانی میللەتەکەم بگەێنمە زۆر ترین بینەر لە ڕێگای نمایشی بەرھەمەکانمەوە ، ڕۆڵی ژنانی چەوساوەی کوردو ئازارەکانیان بوروژێنم و نیشانی بدەم ، زۆر کاری شانۆیی و بەرھەمی فیلمی سینەمایی و کاری دیکۆمێنتاریم بەرھەم ھێناوە ، ھەرچەندە سینەماشم نەخوێندوە .

بەهۆی ئەو بارودۆخەی کوردانی ڕۆژئاوا لە وڵاتی سوریا تێیدا دەژین ڕەنگە ھێندە ئاسان نەبێت بەو شێوەی ویستی خۆتە کاربکەیت ، بەڵام وەک زۆرێک لە هونەرمەندانی کورد لە مەیدانی عەرەبی سوریادا بوونیان ھەیە و دیارن .

منیش وەک دەرھێنەرەکانی دیکە ھیواو ویستی زۆرم هەیە، بەڵام دوای ئەوەی بەهۆی شەڕەوە ئاوارەی باشوری کوردستان بووین ، لە ساڵی 2012 دا کاتێک گەیشتمە کامپەکانی ئاوارەکانی سوریا لە کامپی دۆمیز، بۆ یەکەم جار هەستم کرد کە ناتوانم خەونەکانم بەدی بهێنێنم ، لەگەڵ ئەو هەموو بێتاقەتی و بێ هیواییە بەڵام بەخۆداچونەوە و قبوڵکردنی ئەو ڕاستییە و ئەوژیانە نوێیە یارمەتی دەردەبێت بۆ دەستپێکردنەوەیەکی نوێ .

سەرەتا لەگەڵ رێکخراوە مرۆییەکان کارم دەکرد پاشان وەک ڕێکخەری میدیا بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی کوردستان کارمکرد و سەرەڕای هەموو زەحمەتی و تەحەدا مادییەکان خاوەن خواستێکی بەهێز بووم ، تا هیوا و شادی بخەمە نێو دڵی منداڵانی کورد، ڕەنگە هەندێک لەو کارانەی ئەنجامم دابن بۆ گەڕابدنەوەی بەشێک خۆشی و ھیوا بۆ دەروونیان لە کەم کردنەوەی ئەو ئازارو نەھامەتیانەی بە ھۆی شەڕو ئاوارەبوون و نەھامەتیەکانی ژیان لەو ڕۆژانەدا توشیان بوو بوو ، لێرەوە من ھەنگاومنا بۆ تایبەتمەندبوون بە شانۆی منداڵان، کە بە یەکێک لە گرنگترین و قورسترین جۆرەکانی شانۆ دادەنرێ.

دوای سێ ساڵ لە هەوڵ و ماندووبون کارکردن ، یەکەم فیلمی “جەهەنمی سارد” بەرھەمھێنا ، کورتە فیلمێک سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی گەر پەنابەرێکی گەنج و تازە پێگەیشتوو بێت چ مانایەک دەگەێنێ .

ئەم کارەش لە نوسینی نەسرین حەسەن بوو فیلمەکە لە چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی نمایشکرا، لە فیستیڤاڵی دهۆک نمایشکرا، هەروەها لەلایەن هەواداران و ڕەخنەگرانەوە جێگای دەست خۆشی بوو ، پاشان بۆ چەند خەڵاتێک کاندید کرا و خەڵاتەکەی بەدەستهێنا لە ماوەی ساڵێکدا ، بۆیە من شانازی بەوەوە دەکەم کە یەکەم فیلمی خۆمم دروست کردووە و سەرکەوتوو بووە، دواتر بەرھەمی دووەمم فیلمی دیکۆمێنتاری بەناوی پێشوازی مەرگ بوو .
فیلمەکە باس لە هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور دەکات و باسی قارەمانێتی پێشمەرگە دەکات کاتێک داعشیان شکاند پێشوازی مەرگ یەکەم جار لە فیستیڤاڵی دھۆک نمایشکرا و دووه م جاریش لە فیستیڤاڵی هه ولێر نمایشکرا .
ئێستا من لە ئەڵمانیام ، بڕیارە بەشداربم لە فێستیڤاڵێک لە ڕووسیا و ئەڵمانیا دوای قەیرانی کۆرونا کە کاریگەری زۆری لەسەر فێستیڤاڵەکان هەبوو ، هەروەها لە ئەڵمانیاش بەشداری ڕۆدا کۆرد بووم و بەم زووانە چەندین چالاکی و بەرنامەمان دەبێت ، بەواتا تیپی شانۆی کوردی و سەمای فۆلکلۆری لە هەر جۆرێک بێت گرنگ لە چوارچێوەی کوردستانی بونمدا بێت .

دیمانە ستافی kdc

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆتاوای کەنەدا دادەمەزرێت

nusar1

کوردێکی دیکە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر دەکرێت

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 53ەمین ساڵیادی بەیاننامەی 11ئازاری ساڵی 1970

nusar1
KDC

FREE
VIEW