KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :گیان لەدەستدانی نیو ملیۆن کەس بەهۆی ئۆمیکرۆن ڕادەگەیەنێت

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان بڵاویکردەوە ،کە لەوکاتەی شێوەگۆراوی نوێی کۆرۆنا ناسراو بە ئۆمیکرۆن لە مانگی یانزەی پارساڵ دۆزرایەوە ،نزیکەی نیو ملیۆن کەس بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە سەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە
ئەمەو ڕێکخراوی ناوبراو نیگەرانە لە گیان لەدەستدانی ئەو ژمارە زۆرە ،هەرچەندە ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لە جیهاندا فراوانە.

عەبدی مەحموود بەڕێوەبەری کارگێری ڕوداوەکان لە ڕێکخراوی ناوبراو ئەو ژمارە زۆرەی بە کارەسات ناوبرد ،سەرەرای ئەوەی کە ڤاکسین هەبووە

ماریا ڤان کێرکۆڤ، سەرۆکی تیمی تەکنیکی لە یەکەی نەخۆشیە فریاگوزارییەکانی ڕێکخراوی ناوبراو ڕایگەیاند :کە هەندێک لە حاڵەتەکانی ئۆ میکرۆن ترسناکە ،لە کاتێکدا ژمارەی راستەقینەی حاڵەتەکان و مردن زۆر زیاتر دەبێت لەو ئامارانەی تۆمار کراون

هەروەها ماریا وتی «کە ژمارەی مردنەکان لەسەر ئاستی جیهان بۆ ماوەی پێنج هەفتە لەسەر یەک زیادی کردووە،جیهان هێشتا لە ناوەڕاستی ئەم پەتایە ،بەهیوای ئەوەی کە بەرەو کۆتایی بڕۆین ،بەڵام هەندێک وڵات حاڵەتەکانی تووشبوون لە بەرزترین ئاستدایە»
تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە ،بەپێی ئامارەکان تائێستا ژمارەی تووشبووان بە ئۆمیکرۆن 130 ملیۆن کەس تۆمارکراون
لەگەڵ ئەوەی چەند لقێکی نوێی ئۆمیکرۆن دۆزراوەتەوە وەک BA.1وBA.2 کە جیاکردنەوەیان و حاڵەتاکانی تووشبوون زۆر قورسەو هەندێک جار نەخۆش بەهەردوو شێوە تووش دەبێت و جیاکردنەوەیان ئاسان نییە.

جێی باسە لەساڵی 2019 لەو کاتەی لە وڵاتی چین یەکەم حاڵاتی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە ،بەپێی ئامارەکان نزیکەی 5.75 ملیۆن کەس بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە،هەروەها نزیکەی 10.25 ملیار ڤاکسین لە جیهاندا بەکارهاتووە

سۆران حەسەن

___

ئەوروپا :داواکاری پەنابەری زۆرن و زۆرینەیان داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە

nusar1

بەپەلە: هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی

KDC

ڕوسیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW