KDC

پرۆفایلی زەینەدین زێدان

زینەدین یەزید زێدان، لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٢ و لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە دایکبووە، بە یەکێ لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو دادەنرێت، زێدان یاری درووستکەرێکی نێوەڕاست بوو، بە ھۆی تەکنیک و باشی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ دەناسرێ. 

زێدان یاری بۆ یانەکانی، کان و بۆردۆی فەڕەنسی، یۆڤانتۆسی ئیتالی، وە ڕیاڵمەدریدی ئیسپانی کردووە، لەسەر ئاستی یانەکان، زێدان براوەی دوو خولی ئیتالییە لەگەڵ یۆڤانتۆس، ئەمەش بەرلەوەی لە ساڵی ٢٠٠١ بەبڕی ٧٧٫٥ میلیۆن یۆڕۆ پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵمەدرید بکا، کە ڕیکۆردی جیھانی بوو بۆ کڕینی یاریزانێک. 

لە ئیسپانیا، زێدان خولی ئیسپانی، وە جارێکیش خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردەوە، لە ساڵی ٢٠٠٢ کە لە یاری کۆتایی گۆڵێکی بە قاچی چەپی تۆمارکرد، بە یەکێ لە جوانترین گۆڵەکان دادەنرێت، جگە لەوانەش بووەتە براوەی ئینتەرناسیۆنال کەپ و جامی سووپەری ئەوروپی. 

زێدان ١٠٨ یاری بۆ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا کردووە، لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بووەتە براوەی جامی جیھانی فیفای ١٩٩٨، لە یاری کۆتایی مۆندیالی ٩٨، توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و ناوی لە باشترین پێکھاتەی مۆندیالەکەش ھات. 

دواتر لە ساڵی ٢٠٠٠، بووەتە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، نازناوی باشترین یاریزانی پاڵەوانییەتەکەشی وەرگرت، بە بردنەوەی جامی جیھانی ١٩٩٨، زێدان بووە پاڵەوانی وڵاتەکەی و خەڵاتی لێجنی شەڕەفی لەلایەن حکوومەتەوە وەرگرت، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٦، خەڵاتی باشترین یاریزانی جامی جیھانی بردەوە، وێڕای ئەوەی لە یاری کۆتایی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و یاری کۆتایشییان دۆڕاند، دوای مۆندیالی ٢٠٠٦، زێدان وازی لە یاریکردن ھێنا، زێدان چەندین دەستکەوتی دیکەی تاکەکەسی بە دەستھێناوە، لەوانە ناوی لە لیستی باشترین یاریزانەکانی ١٩٩٨، ٢٠٠٠ و ٢٠٠٣ی فیفادا ھاتووە. لە ساڵی ۱۹۹٨، خەڵاتی باڵۆندۆری بردەوە، ساڵی ١٩٩٦، بە باشترین یاریزانی خولی فەڕەنسی دیاریکرا. ساڵی ٢٠٠١، بە باشترین یاریزانی خولی ئیتالی، ساڵی ٢٠٠٢، بە باشترین یاریزانی بیانی لە خولی ئیسپانیا دیاریکرا. 

ساڵی ٢٠٠٤، زێدان ناوی لە لیستی فیفا ١٠٠ ھات، کە لیستێک بوو لەلایەن یاریزان پێلێ دیاریکرا بۆ ١٠٠ باشترین یاریزانی تۆپی پێ کە لە ژیاندان. زێدان لەو تەنیا ٨ یاریزانەیە، کە توانیویەتی ببێتە براوەی جامی جیھانی، وە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاشدا ببێتە براوەی باڵۆندۆر. 

زێدان باڵیۆزی قەتەڕ بوو بۆ پێشبڕکێکردنی میوانداریکردنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، سەرەنجام قەتەڕ سەرکەوتوو بوو لەو پێشبڕکێیە و بووە یەکەمین وڵاتی عەرەبی، کە میوانداری مۆندیال بکا. 

لە دوای وازھێنان لە یاریکردن، زێدان ڕاھێنەرێتی تۆپی پێی ھەڵبژارد، سەرەتا بووە ڕاھێنەری یانەی لاوانی ڕیاڵمەدرید، بۆ ماوەی دووساڵ لەو ئەرکەی مایەوە، تا لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بە فەرمی بووە ڕاھێنەری یانەی ڕیاڵمەدرید، لە ماوەی دوو وەرز و نیویدا لەگەڵ ڕیاڵەمەدرید، زێدان بۆ سێجار لەسەر یەک بووە براوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و، جارێکیش خولی ئیسپانیا، وە جامی سوپەری ئیسپانی. دووجاریش جامی جیھانی یانەکان، سوپەری ئەوروپی. 

ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن فیفاوە، بە باشترین ڕاھێنەری ساڵ دەستنیشانکرا، لە ئایاری ٢٠١٨، دەستی لە ڕاھێنەرایەتی ڕیاڵمەدرید کێشایەوە، دواتر بە ھۆی ئەنجامە خراپەکانی ڕیاڵمەدرید، لە ئازاری ٢٠١٩ گەڕایەوە بۆ پلەی ڕاھێنەری یانەکە. 

بۆردۆی فەڕەنسا لەگەڵ پاڵەوانی جامی UEFA Intertoto لە ساڵی ١٩٥٥ پلەی دووەم 

لە خولی ئەوروپا لە وەرزی ١٩٩٥–١٩٩٦ یوڤێنتوسی ئیتالیا لەگەڵ دووجار خولی تۆپی پێی ئیتالیا، ١٩٩٥–١٩٩٦، ١٩٩٧–١٩٩٨ جامی سوپەری ئیتالیا، ١٩٩٧ جامی سوپەری ئەوروپا، ١٩٩٦ جامی ئینتەرناشیۆنال، ١٩٩٦ جامی UEFA Intertoto لە ساڵی ١٩٩٩ ڕیاڵمەدریدی ئیسپانیا لەگەڵ خولی ئیسپانیا، ٢٠٠٢–٢٠٠٣ جامی سووپەری ئیسپانیا ٢٠٠١, ٢٠٠٣ 

خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا: ٢٠٠١–٢٠٠٢ جامی سوپەری ئەوروپا، ٢٠٠٢ جامی ئینتەرناشیۆنال، ٢٠٠٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی فەڕەنسا، لەگەڵ پلەی یەکەمی جامی جیھانی فیفا لە ساڵی ١٩٩٨، پلەی دووەمی جامی جیھانیی فیفا لە ساڵی ٢٠٠٦ وەک ڕاھێنەر، خولی ئیسپانی: ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ ڕیاڵمەدرید: خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٥-٢٠١٦-٢٠١٧، ٢٠١٨ جامی سووپەری ئەورووپای ٢٠١٦، ٢٠١٧ جامی جیھانی یانەکان ٢٠١٦، ٢٠١٧ جامی سوپەری ئیسپانی، ٢٠١٧ خولی ئیسپانی، ٢٠١٦–٢٠١٧ لەگەڵ کانسی فەڕەنسی ٧١یاری ٧گۆڵ، لەگەڵ بۆردۆی فەڕەنسی ١٧٩یاری ٣٩گۆڵ، لەگەڵ یۆفانتۆسی ئیتاڵی ٢٠٩یاری ٣١گۆڵ، لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ٢٢٥یاری ٤٩گۆڵی کردووە.

___

كۆنفرانسی ناوەندی بەلجیکا بە سەركەوتویی ئەنجامدرا

nusar1

ئۆکرانیا لە مەرجی ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی شەڕ دەکۆڵێتەوە

nusar1

100 هازار ئۆکرانی ئاوارەی پۆڵەندا بوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW