KDC

یۆنان:ناوەندێکی نوێ بۆ کۆچبەران دروست دەکات و دانیشتوانی دورگەکەش ناڕازین

دەستەڵاتدارانی یۆنان، رایانگەیاند، کە ڕۆژی سێشەممەی رابردوو، چوار کەسیان بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە کەلوپەلی بیناسازی کەمپێکی نوێی کۆچبەرانی دوورگەی ڤاستریا گەیاندووە، هاوکات دانیشتوانی دوورگەکەش ناڕازین لە دروستکردنی ئەو کەمپە بۆ پەنابەران.

چوار کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە تێکدانی کەلوپەلی دروستکردنی کەمپێکی نوێی کۆچبەران لە دوورگەیەکی یۆنان دەستگیرکران، ئەو سەنتەرە داخراوە نوێیەی کە بڕیارە دروست بکرێت، دەکەوێتە باکووری دوورگەی ڤاستریای یۆنان، کە بڕیارە لە ئەیلولی 2022 بکرێتەوە و شوێنی 3000 پەنابەری تێدادەبێتەوە، بەڵام دانیشتوانی دوورگەکە دژی پڕۆژەکەن.

لەو ڕۆژەدا خۆپیشاندان بۆ دژایەتیکردنی دروستکردنی کەمپی نوێی ڤاستریا ئەنجامدرا، کە وەک سەنتەرێکی نوێی کۆچبەران، لە 30 کیلۆمەتری باکووری پایتەختی دوورگەکە دروستدەکرێت، دەستگیرکراوەکان تۆمەتبار بوون بە ئاگر تێبەردانی ئامێرەکانی هەڵکەندنی خاک و تێکدانی کەلوپەلی بیناسازی کەمپەکە، هاوکات شەش کەسی دیکەش کە گوایە دەستیان هەبووە لە توندوتیژییەکاندا ناسراون و هێشتا دەستگیر نەکراون.

کەیسی کەمپی نوێی ڤاستریا، گرژی و ناڕەزایی خەڵکی بە دوای خۆیدا هێناوە، بەوپێیەی چیدیکە دانیشتوانەکەی نایانەوێت دوورگەکەیان بکرێتە خاڵی ترانزێتی هەزاران کۆچبەر، کە دەیانەوێت بچنە نێو یەکێتی ئەوروپاوە، لەلایەن خۆشیانەوە دەستەڵاتدارانی نێوخۆ، پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان دەکەن و، هەڕەشەیان کردووە و لە هەوڵی ڕاگرتنی پڕۆژەکەدان، هاوکات سکاڵاش لە حکوومەتی نەتەوەیی یۆنان بکەن.

وا بڕیارە لە مانگی نۆی ساڵی 2022دا دروستکردنی کەمپەکە تەواو بکرێت، ئەوەش بە تێچووی مەزەندەکراوی 87.5 ملیۆن یۆرۆ، کە تێیدا 3000 کۆچبەر و پەناخواز جێگەیان دەبێتەوە و، باری ژیانی شیاو بۆ پەناخوازان مسۆگەر دەکات.

ڤاستریا شوێنی کەمپی مۆریا دەگرێتەوە، کە لە ساڵی 2020 بە هۆی ئاگرێکی گەورەوە خاپوور بوو، بە گوتەی دەستەڵاتدارانی یۆنانی، دانیشتوانی کەمپەکە بە ئەنقەست ئاگریان تێبەردابوو، بەو هۆیەشەوە چوار گەنجی پەنابەری ئەفغانی، بە تۆمەتی ئاگرتێبەردانەکە سزادران.

___

لەسەر پرسى کۆچى لاوان حکومەتى هەرێم بە دواى چارەسەرى بنەڕەتییەوەیە

KDC

هۆلەندا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و نێدەرلاند کۆڕێکی ڕێزلێنان سازدەکەن

nusar1

نەقیبی سەندیکای پارێزەران میسر لەناو هۆڵی دادگا کۆچی دوایی دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW