KDC

سوید:هەر پەنابەرێک تاوان بکات دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە

حکوومەتی سوید لە رێککەوتی 2ی تەموزی ئەمساڵەوە، کار بە پڕۆژە یاسای دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی تاوان دەکەن دەکات، هاوکات پێشبینی دەکرێت، کە ساڵانە 200 پەنابەر دیپۆرت بکرێنەوە، لە لایەکی دیکەیشەوە، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە پشتگیری پڕۆژەکە دەکەن و داوواش دەکەن، هەر پەنابەرێک سزای 14یش بدرێت، ئەوا دیپۆرتی وڵاتەکی بکرێتەوە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ئاندیش ئیگمان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە ئەو پڕۆژە یاسایە دەتوانێت ببێتە هۆی دیپۆرتکردنەوەی تۆمەتبارانی زیاتر، کە ماوەیەکی زۆرە لە سوید دەژین و، هاووڵاتی سوید نین و، لە نێوان ساڵانی 2015 و 2019دا 677 پەنابەر، کە لە سوید تاوانیان ئەنجامدابوو، دیپۆرتکراونەتەوە.

لە هەندێ ناوچەی سویددا تاوان زیادی کردووە، کە زۆربەیان پەنابەرانن و ژینگەی تاوان فراوانتر دەکەن.

لەسەر بنەمای توێژینەوەیەک کە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەوە ئەنجام دراوە، حکوومەت پێشنیارێکی یاسای ئامادە کردووە و، مەزەندە دەکرێت، ژمارەی دیپۆرتکراوەکان بە هۆی تاوانەوە، بە لایەنی کەمەوە لەسەدا 30 بەرزبێتەوە.

پێشتر هەر پەنابەرێک سزای یەک ساڵی بەسەردا بسەپێندرایە، ئەوا دوای تەواوکردنی وادەکەی، دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرایەوە، بەڵام ئێستا حکوومەتی سوید پێشنیاری کەمکردنەوەی ئەو سنوورە دەکات بۆ شەش مانگ.

تاوانی بەرگری شەرەف

هەروەها پڕۆژە یاساکە بەو مانایە دێت، کە ئەو تاوانانەی کە سزای کەمیشیان هەیە، دەتوانێت ببێتە هۆی دیپۆرتکردنەوە، ئەوەش بە پشتبەستن بە سرووشتی تاوانەکە، هەروەها ئەگەر هێرش بێت بۆ سەر ژیانی کەسێک، تەندروستی، ئازادی، یا ئاسایش، بە تایبەتی ئەگەر تاوانەکە بێ پاساو بێت، بەرانبەر بە بەساڵاچووان ئەنجام درابێت، دەکەوێتە نێو پەیوەندییەکی نزیکەوە، یان هاندەری شەرەفی هەبێت.

ئێگمان، گوتیشی: “قورستر دەبێت بۆ ئەوانەی کە تاوان ئەنجام دەدەن بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی هەمیشەیی نیشتەجێبوون و ئێستا دیپۆرتکردنەوەیان ئاسانتر دەبێت”

حکوومەت دەیەوێت ئەو بڕگەیەی ئێستا هەڵبوەشێنێتەوە، کە پێویستی بە زەمینەی تایبەت هەیە بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانەی کە ماوەیەکی زۆر لە سوید ژیاون و، ئەوە لەبەرچاو نەگیرێت.

پارێزگارەکان

پارتی پارێزگارانی ئۆپۆزسیۆن، پێشنیارەکانی حکوومەتی بە پێویست زانی و، داوای کرد، پێویستە ئەگەر هەر پەنابەرێک بە 14 ڕۆژ زیندانی سزا بدرێت، ئەوا دیپۆرتی وڵاتەکەی بکرێتەوە و، داواشی کرد، کە لە دیپۆرتکردنەوەکاندا، گرینگی بە پەیوەست بوونی پەنابەرەکە بە سویدەوە نەدرێت.

ماریا ستەینەرگارد، گوتەبێژی کۆچبەران، گوتی: “ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە، کە ئەگەر کەسێک بێتە سوید، دەبێت پەیڕەوی یاساکانی سوید بکات، ئەگەر نەیکەن ئەنجام دیپۆرتکردنەوەی دەبێت”.

___

دەیان کۆچبەر دەستگیر دەکرێن

KDC

خانمە کوردێک بە سەرۆکی یەکێتی ئافرەتانی سۆسیال دیموکراتەکان هەڵدەژێردرێت

KDC

کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشنیاری چاکسازی رێوشوێنی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەران دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW