KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان مەرجی کۆتایی پەتای کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

تیدرۆس ئەدهانۆم گابریس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان، ڕایگەیاند: کە ئەمساڵ هەنگاوی باش بەرانبەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەنرێت، بە مەرجێ لە سەدا 70ی دانیشتوانی جیهان ڤاکسین وەربگرن.

سایتی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کە گابریس بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی ناوبراو لە کاتی سەردانی کۆمپنیای (ئافریجین)ی بەرهەمهێنەری ڤاکسین لە باشووری ئەفەریقا، کە پڕۆژەیەکە لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراوەوە پشتیوانی دەکرێت، گوتی: “گەر دانیشتوانی جیهان تا نێوەڕاستی ئەم ساڵ، واتە تا کۆتایی مانگی شەش و حەوت، لە سەدا 70 ڤاکسین وەربگرن، ئەوا هەنگاوێکی زۆر باشمان بڕییوە و بەرەو کۆتایی پەتای ڤایرۆرسی کۆرۆنا دەچین”.

جێی ئاماژەیە، کیشوەری ئەفەریقا، تەنیا لە سەدا 11 ڤاکسنیان وەرگرتووە، کە ئەوەش کەمترین ڕێژەیە لە چاو کیشوەرەکانی دیکەی جیهان.

بەڕێوەبەری لقی ئەفەریقای ڕێکخراوی ناوبراو، هیوای خواست تا نێوەڕاستی ئەمساڵ ڕێژەکە بەرزبێتەوە و، بگاتە لە سەدا حەفتا، لە بەرئەوەی لە ئێستادا ڕۆشناییەکی باش هەیە لەلایەن هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، کە ئەمانە دڵخۆشکەرن.

سۆران حەسەن

___

بەئامادەبونی ڕەوەندی کوردستانی تەرمی فەوزی ئەسعەد لەبەرلین بەخاکسپێردرا

nusar1

سەرۆکی مۆساد لەسەر گەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ناوەکی قسەی هەیە

KDC

پرۆفایلی ڕیڤاڵدۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW