KDC

150ڕێکخراوی ناحکومی داوای ڕاگرتنی دروستکردنی دیواری نێوان پۆلۆنیا وبیلاڕووس دەکەن

0رێکخراوی ناحکومی داوای راگرتنی دروستکردنی دیواری نێوان پۆڵەندا و بیلاڕووس دەکەن

چەندین ڕێکخراوی ناحکومی و ئەکادیمیست و هاووڵاتیانی پۆڵەندا و یەکێتی ئەوروپا، داوای وەستاندنی دروستکردنی دیوارێک بە درێژایی سنووری پۆڵەندا لەگەڵ بیلاڕووس دەکەن، بەو پێیەی دیوارەکە سیستمی ژینگەیی تێکدەشکێنێت و گیاندارەکان دەخاتە مەترسییەوە.

گرووپێکی زیاتر لە 150 رێکخراوی ناحکومی 25 وڵاتی جیاواز، نامەیەکی واژۆکراویان پێشکەشی نوێنەری کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە پۆڵەندا کرد و، داوایان لە حکوومەتی پۆڵەندا و کۆمیسیۆنی ئەوروپا کرد، کە ڕەچاوی ڕاگرتنی دروستکردنی دیوارە 186 کیلۆمەترییەکەی سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە بکەن.

گرووپە ڕێکخراوە ناحکومییەکان، نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە کاریگەری دروستکردنی دیوارەکە لەسەر ژینگە و شوێنەواری کەلەپووری مرۆڤ و گیانداران دەربڕیوە، چونکە بە گوێرەی ئاژانسی کەلەپووری جیهانیی یونسکۆ، دارستانی پیاوڤیجا بەشێکی زۆری سنووری نێوان پۆڵەندا و بیلاڕووس دەگرێتەوە، یۆنسکۆ دەڵێت: دارستانەکە بەهایەکی بەرچاوی جیهانی هەیە و، شوێنەوارێکی کەلەپووری جیهانییە لەگەڵ کۆکراوەیەکی گەورەی درەختی کاهین و، کۆنفێر و داری گەڵای فراوان، کە ڕووبەری گشتی 141,885 هێکتار دەپۆشێت.

جەی دیبۆننێت، سەرۆکی یەکەی کەلەپووری سرووشتی یۆنسکۆ، لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا بە ڕۆیتەرزی گوت: “نابێت پۆڵەندا پێشڕەوی بکات، پێش ئەوەی دڵنیای پێویستمان بداتێ، کە ئەو دیوارە کاریگەری نابێتە سەر شوێنی گرینگییەکی زۆر بۆ مرۆڤایەتی”.

12,000 جۆری گیاندار

دارستانەکە تەنیا ماڵ نییە بۆ مەودایەکی فراوانی ڕووەک و درەختەکان، بەڵکو زیاتر لە 12000 جۆری گیانداری تێدا دەژی، لەوانە گورگ، ورچ، ئاسک، لینکس، جۆرەهای دیکە.

چالاکوانانی مافی ئاژەڵان و ژینگەپارێزان، نیگەرانن لەوەی کە دیوارەکە نەک تەنیا هاوسەنگی ژینگەیی دارستان دەشێوێنێت، بەڵکو ڕێگریش لە هەندێک کۆمەڵی ئاژەڵی گەورە دەکات، کە ڕێگاکانی کۆچکردنی ئاسایی بگرنە بەر.

بە گوێرەی گوتارێک، کە ئەکادیمییە پۆڵەندییەکان بڵاویان کردووەتەوە، هاتووە، دیوارەکە دەتوانێت ڕێگری لە ورچە قاوەییەکان بگرێت، کە کۆچی خۆیان بکەن.

ئانا ئەلبۆث، ئەندامی کۆمەڵەی مافی کەمایەتی گرووپی گرانیکا، کە تۆڕێکی ڕێکخراوە ناحکومییەکانە و، چاودێری سنوورەکان دەکات، لە مانگی کانوونی دووەمدا بە گاردیانی گوت: “بڕیاری دروستکردنی دیوارێکی لەو شێوەیە نەک هەر نایاساییە، بەڵکو مەترسی زیانی نەگونجاو و چاککردنەوەی بۆ ژینگە لە یەکێ لە دەوڵەمەندترین شوێنە سرووشتییەکانی پۆڵەندا و ئەوروپا بە گشتی دەدا

___

سەرەڕای بڕیارەکەی دادگا ،جۆنسۆن بەرگری لە یاسایی بوونی (پلانی ڕواندا )دەکات

nusar1

ئێران هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌ستگیر ده‌كات

KDC

پرۆفایلی تێری هێنری

nusar1
KDC

FREE
VIEW