KDC

پرۆفایلی سێرجۆ ڕامۆس

سێرجیۆ ڕامۆس گاڕسیا، لە دایکبووی ٣٠ی ئازاری ١٩٨٦ی شاری کاماسی ئیسپانیایە، لە هێڵی بەرگری یاری دەکات، سیرجیۆ ڕامۆس، ژیانی وەرزشی خۆی لە یانەی لاوانی سیڤییا دەستپێکرد، کە پێگەیشتن و گەشەکردنی لە ڕیزی لاوانی ئەو یانە بوو، بۆ ماوەی چەن ساڵێک لە وەرزی یەکەمی لەگەڵ یانەی یەکەم، بەشداری لە ٧ یاری کرد و ئاستێکی بەرزی نیشاندا، دواتر لە وەرزی دووەمدا، وەک یاریزانێکی سەرەکەی یاری پێکرا لە ناوچەی باڵی ڕاست و ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد.

ڕامۆس بە باشترین شێوە بەشداری لە ٣١ یاری یانە ئەندەلووسیەکە کردووە، ئەوەش سەرنجی ھەریەکە لە یانەکانی ریال مەدرید و بەرشلۆنە و ڤالەنسیا و یۆڤانتسی ڕاکێشا، لە دوایین ساتەکانی گواستنەوەی لە سیڤییاوە بۆ ھەرێمی کاتالۆنیا، ھەواڵی ئەوە بڵاو بووەوە، کە فلۆرێنتینۆ پێریز ڕامۆسی ١٩ ساڵی بەرەو مەدرید بەرانبەر ٣٠ میلیۆن یۆرۆ بردووە، لەگەڵ گەیشتنی بۆ ریال، وەک بەرگریکاری سەرەکی یاری پیکرا و، لەو شوێنەشدا توانای خۆیی سەلماند و، ئێستاش وەک خاڵی سەلامەتی ھێڵی بەرگری ریال تەماشا دەکرێت، وە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی باڵی ڕاست لە جیھاندا، کە توانەیەکی ھێرشبەری و بەرگریکاری کەم وێنەی ھەیە.

یەکەم یاری رامۆس لەگەڵ ریال مەدرید بەرانبەر یانەکەی ھەرێمی ئەلباسک ئەتلەتیکۆ بلباو بوو، کاتێک جۆناثان وودگێت تووشی پێکان ھات و ڕامۆس لە شوێنی ئەو یاریکرد، لە یەکەم یارییدا ئاستێکی باشی پێشکەش کرد و، ریال مەدرید بە ئەنجامی ٣-١ سەرکەوتنی بە دەستھێنا، کە تاکە گۆڵەکەی بلباو، وودگێت لە خۆیانی تۆمارکرد بە ھەڵە، پێش ئەوەی تووشی پێکان بێت.

ڕامۆس لەلایەن ڕاھێنەر لویس ئاراگۆنێسەوە وەک بەرگریکاری باڵی ڕاست بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا، وەک ھەمیشە لەوێش توانی خۆی بسەلمێنیت، جگە لە ڕۆڵێکی بەرگریکاری سەرکەوتوو، یارمەتی ھێرشبەرانیشی دەدا و، توانی بەڕەکە لەژێر پێی یاریزانی یانەکەی خۆی، میشێل سەلگادۆ دەربھێنیت، کە بە بەراورد لەگەڵ ڕامۆس، سەلگادۆ جوڵەی زۆر خاو بوو، ھەروەھا ڕامۆس لە دەگمەنترین ئەو یاریزانانەیە کە دەتوانێت لە گشت ناوچەکانی ھێڵی بەرگری یاری بکا، لە چەند یارییەکیش لەگەڵ ریاڵ مەدرید، لە پێش بەرگریکار یاری کردووە.

خوولی لالیگای ئیسپانی ٥ جار، ٢٠٠٦-٢٠٠٧، ٢٠٠٧-٢٠٠٨، ٢٠١١-٢٠١٢، ٢٠١٦-٢٠١٧ ،۲۰۲۰-٢٠٢١
جامی شای ئیسپانیا ٢ جار لەساڵی ٢٠١٠-٢٠١١، ٢٠١٣-٢٠١٤
جامی سووپەری ئیسپانی ٣ جار، لەساڵی ٢٠٠٨و ٢٠١٢، ٢٠١٧
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣-٢٠١٤، ٢٠١٥-٢٠١٦، ٢٠١٦-٢٠١٧، ٢٠١٧-٢٠١٨
جامی جیھانی یانەکان ٤ جار، ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨
جامی جیھانی بۆ خوار تەمەن ١٩ ساڵی لەساڵی ٢٠٠٤
جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ساڵی ٢٠٠٨، ٢٠١٢
جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ سیفیلیە ی ئیسپانی، ٥٠ یاری کردووە و ٣گۆڵی تۆمار کردووە، لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ٦٠٦یاری کردووە و ٨٤ گۆلی تۆمارکردووە، هەروەها ئێستا یاری بۆ یانەی پاریس سانجێرمان دەکات.

___

نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان :زۆر بەتوندی ئیدانەی هێرشەموشەکییە تیرۆریستییەکەی شاری هەولێر دەکات

nusar1

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا داوای خۆبەدەستەوادان لە سەربازانی ئۆکرانی دەکات

nusar1

مۆسکۆ :وەڵامی هەر هەوڵێکی ناتۆ بۆدابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ئۆکرانیا دەدەینەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW