KDC

ئەڵمانیا ڕوونکردنەوە لەسەر لێسەندنەوەی ڕەگەزنامەو پێدانی مافی پەنابەری بڵاودەکاتەوە

دوای دوو ساڵ لە گۆڕانکاری یاسای هاووڵاتیبوونی ئەڵمانیا، لەوانە لێسەندنەوەی ڕەگەزنامە لە تیرۆریستان، بەرلین جەختیکردەوە کە هیچ حاڵەتێکی لێسەندنەوەی هاووڵاتیبوون رووی نەداوە و، حکوومەت پلانی هەیە ئاسانکاری بۆ یاسای پێدانی مافی پەنابەری و وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەڵمانی بکات.

وەزارەتی نێوخۆی بەرلین بە (دی پی ئەی) ڕاگەیاند، هەرچەندە یاسای هاووڵاتیبوونی ئەڵمانیا دوو ساڵ لەمەوبەر هەموارکرایەوە و، چەند چەکدارێکی تیرۆریستی هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانیش بڕیاری لێسەندەنەوەی رەگەزنامەیان بۆ دەرچووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک پاسپۆرتی خۆی لە دەست نەداوە، گوتەبێژێکی وەزارەتەکە، ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە حکوومەتی ئەڵمانیا تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەزانیوە کە تێیدا کەسێک ڕەگەزنامەکەی لەدەست دابێت، کە بەشداری ڕێکخراوێکی تیرۆریستی کردبیت.

لەو کاتەوەی ئەم هەموارکردنە یاساییە لە مانگی ئابی 2019دا ئەنجام درا، چەندین کەسی هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانی گومانی ئەندامییەتی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لەسەر هەیە و، لە ئەڵمانیا تۆمەتبار کراون، گۆڕانکاری لە یاسای رەگەزنامەی ئەڵمانی، لەلایەن حکوومەتی پێشووی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی و پارتی سۆسیال دیموکراتەوە پەسەندکراوە، بە شێوەیەک دواکەوتووە، کە جێبەجێ نەکراوە.

گۆڕانکاری لە یاسای هاووڵاتیبوون لە ساڵی 2019 مشتومڕی بەربڵاوی لە ئەڵمانیا دروستکرد، هەندێ لەو گۆڕانکارییانە کاریگەرییەکی کەمی هەبوو، سەرەڕای ئەوەش ماوەی کشانەوەی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی لە پەنابەرەکان، کە زانیاری هەڵەیان لەبارەی ناسنامەکانیانەوە داوە، لە پێنج ساڵەوە بۆ دە ساڵ درێژکرایەوە.

هاوپەیمانی حکوومەت: ئاسانکارییەکان لە یاسای هاووڵاتیبوون و مافی پەنابەری

حکوومەتی ئێستا کە پێکدێت لە حزبی سۆسیال دیموکرات و پارتی سەوز و پارتی لیبراڵ، بە نیازن گۆڕانکاری لە یاسای هاووڵاتیبووندا بکەن، کە بۆ زۆر کەس ئاسانتر دەبێت، جگە لە ئاسانکاری لە یاسای پێدانی مافی پەنابەری ئەو پەنابەرانەی داوای نیشتەجێبوونی هەمیشەییان کردووە و، پاشان هاووڵاتیبوونیان داواکردووە، کاتێ بەڵگەی ناسنامەیان لە وڵاتانی خۆیانەوە دابین بکەن، وەک پاسپۆرت، یا ناسنامە.

بەڵام وەزارەتی نێوخۆی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی هۆرست زێهۆفەر، لە مانگی ئابی ڕابردوودا بەیاننامەیەکی بۆ دەوڵەت کرد، کە بە ئاشکرا ئاماژەی بە پێویستی بێ ڕوونکردنەوەی ناسنامە کرد، لە لێکدانەوەی ئەو دەستەڵاتە رەوشییانەی کە لە پێدانی نیشتەجێبووندا هەیە، تەنانەت بۆ ئەو پەنابەرانەی کە لە ساڵی 2015ەوە چووشنەتە ئەو وڵاتە.

یەکێتی دیموکراتی مەسیحی (CDU)، جەختی لەسەر پێویستی هێشتنەوەی ڕوونکردنەوەی ناسنامە کردەوە، تەنانەت دوای گۆڕینی حکوومەت، ئەلێکساندەر تروم، گوتەبێژی کاروباری نێوخۆی کوتلەی یەکێتی مەسیحی لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند: ڕوونکردنەوەی ئەو ناسنامەیەی لەلایەن حکوومەتی ئێستا هەیە، له ڕێگەی ئیعتیبارەوە پلانی بۆ داڕێژراوە و فەرزێکی ڕەهایە، گوتیشی: نابێت بەم شێوەیە بێت، چونکە دەروازەیەکە بۆ درۆزنان و تاوانباران، گەر بەڵگە کەسێتییان نەسەلمێنن.

تروم هۆشداری دا، کە کۆچبەران دەتوانن ناسنامەیەکی نوێ بۆ خۆیان دابنێن، وە دەوڵەت بە ئەستەم چانسی هەیە ئەوە ڕەت بکاتەوە، تروم جەختیشی کردەوە، کە پێویستە مەترسییە ئەمنییەکان کەم بکرێنەوە، کە پەیوەستن بەو گۆڕانکارییانەی هاوپەیمانی حکوومەتی ئێستا پێیداون، گوتیشی: “هاوپەیمانی ماڵئاوایی لە کۆدەنگی سیاسی وڵاتەکەمان دەکات، ئەویش ئەوەیە کە پێویستە دەوڵەتی ئەڵمانیا بزانێت کێ لێرە دەژیت”.

___

دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دیاری دەکرێت

KDC

یۆنان: 57کەس لە بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریایی ئیجەدا ڕزگارکران

nusar1

ڕیزبەندی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

nusar1
KDC

FREE
VIEW