KDC

ئۆکرانیا،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دوایین پێشهاتەکان

سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن و سەرۆکی ڕووسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە، بایدن ئاگاداری پۆتینی کردووە، لە ئەگەری هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا باجێکی خێراو گران دەدا.

پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان بایدن و پۆتین، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان لە پێناو گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان بۆ چارەکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان و، کۆشکی سپیش دەڵێ، وەڵامێکی خێرا و قورسیان دەبێت.

گفتوگۆی نێوان ئەو دوو سەرکردەیە دوای ئەوە دێت، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕاوێژکارە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا کشاندەوە و، فەرمانی کرد کە ڕۆژی شەممە، زۆربەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی چۆڵ بکەن، چونکە ترسی ئەوەی هەیە کە هێرشەکەی ڕووسیا بۆ ئەو وڵاتە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بکرێت.

کۆشکی سپی گوتی: “سەرۆک بایدن ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک ڤلادیمیر پۆتین قسەی کرد، بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە کە ئەگەر ڕووسیا ئۆکرانیا داگیر بکات، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانمان سزای خێرا و توند بەسەر
ڕووسیادا دەسەپێنن”.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا، تۆمەتەکانی ئەمەریکای ڕەتکردەوە، کە بیەوێت ئۆکرانیا داگیر بکات، وەک پێشبینیەکی سەرلێشواو ناوی برد.

هەروەها سەرۆکی ڕووسیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیدا لەگەڵ جۆن بایدن و ئیمانوێل ماکرۆنی فەرەنسا، باسی قەیرانی ئۆکرانیایان کردووە.

ئۆفیسی سەرەکی ماکرۆن ڕایگەیاند: لە کاتی گفتوگۆکەدا هیچ شتێکی نەبیستووە، کە ئاماژە بەوە بکات مۆسکۆ ئامادەکاری بۆ هێرشەکە دەکات.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمەریکای بە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی بەرزی هیستریای دژ بە مۆسکۆ تاوانبار کرد.

گوتەکانی لاڤرۆڤ لە کاتی پەیوەندیدا لەگەڵ ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هات.

پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا، لە دوای پەیوەندی بایدن و پۆتین دێت، هێمای لێک تێگەیشتن زیاتر دەکات، وەک لەوەی زمانی شەڕ بێت.

پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا، ڕۆشنایی بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بایدن و پۆتین بەردەوامی بە گفتۆگۆکان دەدا.

پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان بەرپرسانی ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، وەک هەنگاوێکی دیپلۆماسی و کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان دەبێت و، بەر بە هێرشەکان دەگرێت.

کرملین وردەکاری گفتوگۆی تەلەفۆنی ڕۆژی شەممەی نێوان ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا و ئیمانوێل ماکرۆن هاوتا فەرەنسییەکەی ئاشکرا کرد.

وەک لە ئاژانسی دەنگوباسی ڕووسیاوە بڵاویان کردووەتەوە، هاتووە، کە هیچ گرەنتییەکی ئەمنی لە وەڵامەکەی ڕۆژئاوادا نەبووە، هەروەها نییەتی باش بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی مینسک لە بارەی هەرێمی دۆنباس نەبووە.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، بڵاویکردەوە، کە ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ پڕوپاگه‌نده‌ییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دژ به‌ رووسیا ده‌ستیان پێكردووه‌، ئامانج لێی هه‌راسانكردنی رووسیایه.

هه‌روه‌ها ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ هانی ده‌سته‌ڵاتدارانی كیڤ ده‌دا، رێككه‌وتنی مینسك به‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ خراونه‌ته ‌گه‌ڕ بۆ چارەی كێشه‌ی دۆنباس له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، لە باربەرن.

لە پەیوەندی تەلەفۆنی پۆتین و ماکرۆن، باس لە هێرشی ڕاگەیاندنی بەربڵاوی ئەمەریکا لە بارەی داگیرکردنی ئۆکرانیا کراوە، هەروەها ئامادەی ڕۆژئاواییەکان بە پڕ چەککردنی ئۆکرانیا، کە ئەمە ئاسایشی هەرێمی دۆنباس دەخاتە مەترسییەوە، کراوە.

لای خۆیەوە فەرەنسا لە بارەی پەیوەندی تەلەفۆنی ماکرۆن و پۆتین، دەڵێن، ڕووسەکانیان ئاگادار کردەوە کە دیالۆگێکی ڕاستگۆیانە لەگەڵ زیاترکردنی هێزی سەربازی لە سنووری ئۆکرانیا ناگونجێت، ماکرۆن و پۆتین خواستی خۆیان بۆ درێژەدان بە دیالۆگەکە دەربڕیوە، کە لەسەر ڕێگای بەرەو پێشبردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی مینسک بێت و، لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و مەرجەکانی ئاسایش و سەقامگیری لە ئەوروپاش، هەروەها سەرۆکی فەرەنسا نیگەرانی هاوبەش و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانیشی پێ ڕاگەیاندووە.

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ڕووسیادا هاتووە: ڤلادیمێر پۆتین و ئیمانوێل ماکرۆن، باسی ئەو بارودۆخەیان کرد کە پەیوەستن بە پێشبینی هاندان سەبارەت بە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و، هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ پڕ چەککردنی ئۆکرانیا، کە ئاسیشی دۆنباس و ڕێککەوتنی مینسک لە بار دەبات.

لەلایەکی دیکەوە زیاتر لە 20 وڵات، هاووڵاتیانیان لە گەشتکردن بۆ ئۆکرانیا ئاگادر کردووەتەوە و، دواشیان کردووە بەزووترین کات ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

لە پاش ئەمەریکا، کە ئاگاداری هاووڵاتیانی کرد بە زووترین کات لە ئۆکرانیا بڕۆن، هەروەها لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری و کۆشکی سپی داوای پاشەکشەی ڕاوێژکارە سەربازییەکان و بەشێکی کارمەندانی لە باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا کرد.

هەروەها بەریتانیاش هاوشێوە ئاگاداری هاووڵاتیانی کرد، وە وڵاتانی دیکەی وەک ئەڵمانیا، فەڕەنسا، هۆڵەندا، ئیسپانیا، لاتیڤیا، ئیستۆنیا، پۆڵۆنیا، ئوسترالیا، کەنەدا، مەغریب، عێراق، ئەردەن، نەرویج، تایوان، یۆنان، سویسرا، ئیمارات و سعودییە، کارمەند و هاووڵاتیانیان ئاگادار کردووەتەوە، کە لە ئۆکرانیا بڕۆن.

هەوڵە دیپلۆماسییەکان نەوەستاون و وڵاتان ئۆکرانیا جێدەهڵن و، مەترسی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا هەیە و، ئەگەری پریشکی شەڕ هەموو ئەوروپا و جیهان بگرێتەوە.

سەرەتا و کۆتایی ئەم گرژییانە، لە چەند ڕۆژی دوایی یەکلادەبنەوە.

سۆران حەسەن

___

ڕاگەیەندراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر گرژییەکانی نێو ڕیزەکانی کۆمەڵە

KDC

جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا :کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران هۆشداری لە لێشاوی ئاوارەبوونی هاوڵاتیان دەدات

nusar1

لەیادی 44یەمین ساڵەی کۆچیدوایی مەلا موستەفا بارزانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW