KDC

گووگل:وێنەی گۆڕستانی فرۆکەکانی ئێران دەگرێت ،کە بەهۆی سزاکانەوە لە کارکەوتوون

گووگل ماپ، وێنەی چەندین فڕۆکەی لە فڕۆکەخانەی مەهرئابادی تارانی پایتەختی ئێران بڵاوکردووەتەوە، کە بە هۆی سزاکانەوە ئەو وڵاتە ناتوانێ چاکیان بکاتەوە ، وەک گۆڕستانی فڕۆکەکان وێنەکراوە.

زانست و تەکنلۆژیا، جیهانی بچووک کردووەتەوە بە ڕادەیەک، کە هیچ شوێنێک بە نهێنی نامێنێتەوە و تاڕادەیەک گرانە شتێک لە سەر زەوی بزر ببێت، گووگل ماپ چاودێری وێنەی ژمارەیەکی زۆری فڕۆکەی جەنگی و مەدەنییەکانی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی مەهرئابادی پایتەختی ئێرانی گرتووە، کە بە هۆی سزاکانەوە ناتوانرێت سوود لە فڕۆکەکان ببینرێت، ئەوەش لە کاتی کشانەوەی ئیدارەی دۆنالد ترامپ لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2018ەوە، ئەو شوێنە وەک گۆڕستانی فرۆکەکانی لێهاتووە.

بڵاوکردنەوەی وێنەی ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی سەرنشین، کە پێکەوە لە سوچێکی فڕۆکەخانەی مەهرئابادی تاران، سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرتاسەری جیهاندا بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

تۆڕی هەواڵی سکاینیوز بڵاوکردەوە، کەنزیکەی 20 فڕۆکەی مەدەنی بە قەبارەی جیاواز دەبینرێن، کە لە سوچێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەهرئابادی پایتەختی ئێران دانراون.

لە راپۆرتێکی هەفتەنامەی (نیوزویک)ی ئەمەریکیدا هاتووە، ئەم وێنەیە ڕاستی ترسناکی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران روون دەکاتەوە و دەردەخات، کە بە هۆی کێشەی تەکنیکی، یا کەمی پارچەی یەدەگەوە لە فڕۆکەخانەکە ڕاگیراون، زۆرێک لەو فڕۆکەکان پەکیان کەوتووە.

جێی ئاماژەیە، لە کاتی جەنگی کوێت ساڵی 1991سەدامی دیکتاتۆر چەندین فرۆکەی ڕەوانەی ئێران کرد، ئەوەش بە مەبەستی پارزگاریکردنیان لە بۆردوومانی هاوپەیمانان، بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، 146 فڕۆکەی مەدەنی و سەربازی عێراقی پەنایان بۆ ئێران بردووە و، تارانیش خۆی لە گەڕانەوەیان بۆ بەغدا بە دوورگرتووە.

لە ئێستادا فڕۆکەکانی ئێرانیش لە مەیدانی فڕۆکەخانەکان لە کارکەوتوون.

سۆران حەسەن

___

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

KDC

کازمى: کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی جێگەی پێزانینە

KDC

ڕێژیمی کوشتار لە ئێران

nusar1
KDC

FREE
VIEW