KDC

ئۆکرانیا،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنگێکی وێرانکەر

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنگێکی وێرانکەر

لەم نێوەندەدا ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شولتس ڕۆژی دووشەممە سەردانی ئۆکرانیا دەکات و ڕۆژی سێشەمەش لە مۆسکۆ دەبێت
لەگەڵ ئەوەی دەزگا هەوڵگری وڵاتانی ڕۆژئاوە هۆشداری لە نزیک بوونەوەی هێرشی داگیرکاری ڕووسیا بۆ سەرئۆکرانیا دەدەن و ئەڵمانیش داوای لە هاوڵاتیانی کردووە بەپەلە ئۆکرانیا جێبهێڵن

سایتی یرۆنیوز بڵاویکردەوە :لە پێش دیداری شولتس لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیاو ئۆکرانیا ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداری بە ڕووسیا داوە لەهەرهێرشێک کە سەروەری و یەکپارچەی ئۆکرانیا بخاتە مەترسیەوە ،هاوکات بەردەوامە لە بەکارهێنانی هەموو شێوازە دیپلۆماسییەکان بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەربکرێت

شولتس ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئەگەر دەستدرێژییەکی سەربازی دژی ئۆکرانیا سەروەری و یەکپارچەیی و خاکیی ئۆکرانیا بخاتە مەترسییەوە ئەوا ئەو سزایانە ئامادەکراون ،دەتوانین دەستبەجێ لەگەڵ هاوپەیمانانمان لە ئەوروپا و ناتۆدا جێبەجێی بکەین

شولتس ڕۆژی هەینی بە ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیای ڕاگەیاند :ئەرکەکەمان ڕێگری شەڕە لە ئەوروپا ،بەو شێوەیە پەیامێکی ڕوونمان بۆ ڕووسیا ناردووە کە هەر دەستدرێژییەکی سەربازی ، زۆرلەسەر دواڕۆژی ڕووسیا دەکەوێت و لەوبارەشەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان یەکگرتووین

تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە ،لەبەردەوامی گرژییەکانی سەرسنوور ، ئۆکرانیا داوای کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی هاریکاری و ئاسایشی ئەوروپا لەگەڵ ڕووسیا کردووە.
ئەمەو دیمیترۆ کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند :ڕۆژی هەینی ئۆکرانیا داوای وەڵامی لە ڕوسیای کرد بەپێی یاساکانی بەڵگەنامەی ڤییەنا، ڕێکەوتنێک سەبارەت بەپرسە ئەمنییەکان کە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپاوە کە ڕوسیاش لەخۆدەگرێت وەرگیراوە

ڕوسیا هەر پلانێکی ڕەتکردۆتەوە بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا سەرەڕای کۆکردنەوە نزیکەی 100,000 سەرباز لەسەر سنووری ئۆکرانیا

لەهەوڵەدیپلۆماسیەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ،جەختیان لە درێژدەدان بە ڕێگە دیپلۆماسییەکان کردەوە.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتكردۆته‌وه‌ و جەختی لە سەروەری ئه‌و وڵاته‌ کردۆتەوە.
بایدن بە ڕوونی بە زیلینسکی ڕاگەیاندووە “لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لەگەڵ هاوپەیمەکانیان وەڵامێکی خێرا و یەکلاکەرەوەمان دەبێت”.
هاوکات کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشدا “ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە بەشێکە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوە و کەمکردنەوەی گرژییەکان

لەلایەکی ترەوە وەزیری بەرگری بەریتانیا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ڕۆژئاوا وەک هەوڵدان بۆ ڕازیکردنی ئەڵمانیای نازی پێش جەنگی جیهانی دووەم دەبینێت
بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ڕۆژئاوای بۆ کەمکردنی قەیرانەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بەهەوڵی ڕۆژئاوا بۆ ڕازیکردنی ئەڵمانیای نازی پێش جەنگی جیهانی دووەم بەراورد کرد.
ئەمە وەزیری بەرگری بەرتانیا بە(سەندەی تایمزی ) ڕاگەیاند کە لە ئێستادا “کەش و هەوایەک لە میونشن هەیە، ئاماژەی بە کۆنفرانسەکە کرد کە لە ساڵی 1930 لە شاری ئەڵمانیا پێش جەنگی جیهانی دووەم بەڕێوەچوو.
وڵاتانی ڕۆژئاوا هۆشداری لەداگیرکردنی نزیکی ڕووسیا بۆ ئۆکراینا دەدەن ،بەڵام مۆسکۆ ڕەتیدەکاتەوەبەهستریای ڕۆژئاوەی ناویدەبات
لەلایەکی ترەوە ئۆکرانیا ڕۆژی یەک شەممە ڕایگەیاند کە موشەکی دژە فرۆکەی ستێنگەر ئەمەریکی لە لیتوانیا وەرگرتووە
ئەمەو سایتی ئاڕتی ڕووسیا بڵاوکردەوە،کەئەلێکس ڕیزنکۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا هەواڵکەی پشتراستکردەوە ولەگەڵ گەیشتنی چەندین کەلە پەلو چەکی پێوویست تر گریشتوونەتە فرۆکەخانەی کیڤ پایتەختی ئۆکرانیا
هەرچەندە وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئاماژەی بەژمارەی مەشەکەکان و جۆر ئەو چەکانە نەکرد،بەڵام پێشتر ئەمەریکا ڕەزامەندی نیشان دابوو کە چەک و موشەکە دروستکراوەکانی ئەمەریکا بۆ وڵاتی سێیەم بگوازرێنەوە
هەرلەبارەی گرژیەکانی خۆرهەڵاتی ئەوروپا ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا جەیک سولیڤان ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ؛ چالاکی سەربازییەکانی ڕووسیا لە نزیک سنووری ئۆکرانیا فراوانتر دەبێت

سولیڤان لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن ڕایگەیاند :کە ناتوانرێت دیاری بکرێت کەی ڕوسیا هێرشەکە دەستپێدەکات و دەڵێت « دەکرێت لەهەر ساتێکدا ڕووبدات و هەفتەی داهاتوو ، پێش یان دوای کۆتایی ئۆڵمپیاد بێت »جەختیشیکردەوە ، کە ئەمریکا دەرفەت بە مۆسکۆ نادات
ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەزانیاری هەواڵگری لەگەڵ ئۆکرانیا و هاوپەیمانەکانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە «دەبێت جیهان ئامادە بێت بۆ ئەو پاساوانەی کە ڕووسیا پێش دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئۆکرانیا دروستی دەکات ،مۆسکۆ پێشتر چەند جارێک ئەم کارەی کردووە»
ئاڵای هەڵە واتە ئۆپەراسیۆنی شاردنەوە، نیشانی دەدات کە گروپێک ئەم ئۆپەراسیۆنانەی جگە لەوەی کردارە ڕاستەقینەکان داڕشتووە و ئەنجامیان دەدات
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ئاشکرای کرد کە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە کیێڤ ئێستا کەمترین کارمەندی هەیە، ئاماژەی بەوەدا کە ئامادەیە هەموو ستافەکان بکشێنێتەوە

گرژی و ئاڵۆزییەکان لەنێوان مۆسکۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوادا ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزترو فراوانتر دەبێت و ڤیکتۆر تاتارتسێڤ باڵیۆزی ڕوسیا لە سوید ڕایگەیاند :کە وڵاتەکەی گرنگی بە مەترسی گەمارۆکانی ڕۆژئاوا نادات ،ئەگەر هێرش سەر ئۆکرانیا بکات .

ڤیکتۆر تاتارتسێڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادتی سویدی ، ڕۆژئاوای تۆمەتبار کرد بەوەی کە لە عەقڵییەتی ڕوسیا تێناگەن و دەڵێت ” هەتا فشارەکانی ڕۆژئاوا زیاتر بێت لەسەر ڕووسیا، وەڵامی ڕووسیا بەهێزتر دەبێت

وتەکانی ئەو دیپلۆماتە لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا مۆسکۆ لەئامادەکاری بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکەن، پاش ئەوەی ئۆکرانیایی بە نزیکەی 100 هەزار سەرباز گەمارۆداوە

تاتارتسێڤ جەختی لەوە کردەوە کە مۆسکۆ هەوڵ دەدات خۆی لە شەڕ دووربخاتەوە ئەمە خواستی سەرکردایەتی سیاسیمانە دواین شت کە خەڵک لە ڕووسیا دەیانەوێت جەنگە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئۆکرانیا بەڵێنی داوە ،کە گەشتە ئاسمانیەکان ڕۆژانە سەرەڕای هەڕەشەی ڕووسیا بەردەوامبێت

ئەمەو تۆری هەواڵی فەرەنس24 بڵاویکردەوە وەزارەتی ژێرخانی ئابووری حکومەتی ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە بەڵێنی دا کە گەشتە ئاسمانییەکان کراوەبێت ، سەرەڕای هەڕەشەی داگیرکاری ڕوسیا

وەزارەتی ناوبراو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە: “ئاسمانی سەر ئۆکرانیا بە کراوەیی دەمێنێتەوە، لەکاتێکدا دەسەڵاتداران هەوڵ دەدەن کە مەترسی لەسەر هێڵی ئاسمانیەکان نەبێت

لەبەمبەر دا فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی هۆڵەندی KLM ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند تا ئاگاداریەکی تر ،هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئاسمانی ئۆکرانیا هەڵپەساردووە .

هەوڵە دیپلۆماسیەکان بەردەوامن بۆئەوەی هەنگاو هەنگاو پاشەکشکردن لە جەنگ ودۆزینەوەی ڕێگا چارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەبێت.

سۆران حەسەن

(!)

___

ڕوسیا ئاگربەستی لە چەند شارێکی ئۆکرانیا ڕاگەیاند

nusar1

پەیامی جڤاتی ئاشتی (بان) بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی

nusar1

ئەمەریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری سەندیاگۆ دەمەزرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW