KDC

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵە دپلۆماسییەکان بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان بەردەوامە

هەواڵەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا سەرگەرمی سەرەتا و کۆتایی هەواڵەکانی ڕۆژە، ئۆلاف شولتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، دوای کییڤ ئەمڕۆ لە مۆسکۆیە، ئەوەش وەک بەشێک لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی دوای بەریتانیا و فەرەنسا دێت بۆ لێکتێگەیشتن، تا فەزای شەڕ لە نێو وڵاتانی زلهێز بە دووربێت.

شولتس لە ئۆکرانیا بەڵێنی هاریکاری دارایی زیاتری بە کییڤ دا و، لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر سنووری ئۆکرانیای بەبێ هۆ و هیچ بیانوویەک وێناکرد.

هەروەها ئەڵمانیا لە هەمانکاتدا نیگەرانییەکانی ڕووسیاش لە بەرچاو دەگرێت، هاوکاری دارایی بە قەرزی بێ مەرج، بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری ئۆکرانیا دەکات، کە لە نێوەندی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ساڵی 2014، ئەڵمانیا زیاتر لە دوو ملیار یۆرۆ هاوکاری ئۆکرانیا کردووە، بەڵام لە ناردنی هێزی سەربازی و چەک و تەقەمەنی، تا ئێستا ئەڵمانیا هیچ بەڵێنێکی بە کییڤ نەداوە.

لەلایەکی دیکەوە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دوای ئەوەی هاووڵاتیانیان لە ئۆکرانیا گەڕاندەوە و، کارمەندانی باڵیۆزخانەکانیان کەم کردەوە، لە هەوڵکی دیکەشدا گواستنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە کیڤەوە بۆ شاری لەفیفی خۆرئاوای ئۆکرانیا ڕاگەیاند، ئەمەریکا لەمبارەوە ڕایگەیاند، کە کاروبارەکانی باڵیۆزخانە ڕانەوەستاوە و بە کراوەیی دەمێنێتەوە، ئەوەش بۆ هاوکارییە پێویستییەکان لە پەیوەندی ڕاستەخۆ لەگەڵ حکوومەت و گەلی ئۆکرانیا دەبێت.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “ئێمە کاری باڵیۆزخانەکەمان لە ئۆکرانیا لە کیێڤەوە دەگوێزینەوە بۆ لەفیف، بە هۆی فراوانبوونی گرژییەکانی سەربازی ڕووسیا لە سنوورەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو، کە کاری باڵیۆزخانە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی ئۆکرانیا و، هەماهەنگی دیپلۆماسی لەو وڵاتە بەردەوام دەبێت، جەختیشیکردەوە، کە ویلاتە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییە چڕوپڕەکانی، ئەوەش لە پێناو کەم کردنەوەی گرژییەکان.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و، دیمیتری کۆلیبای وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ئەنجامدا.

سکرتێری گشتی، نیگەرانی قووڵی خۆی بۆ ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لەسەر ئۆکرانیا هەیە، بۆ هەردوو وەزیرەکە دەربڕیوە و، پێشوازی لە هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی کرد بۆ وەستاندنی گرژییەکان و، جەختیشی کردەوە، کە هیچ جێگرەوەیەک بێجگە لە ڕێگای دیپلۆماسی نییە، وابڕیارە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەک لەو بارەوە بڵاوبکاتەوە.

سۆران حەسەن

___

سیمینارێک بۆ شفا بارزانی رێکدەخرێت

nusar1

دۆناڵد ترەمپ:لاوازی بایدن هۆکارە بۆ دروستبوونی جەنگی جیهانی سێیەم

nusar1

هه‌ڵمه‌تێك بۆ فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی كورد له‌ تاراوگه‌ ده‌ست پێده‌كات

KDC
KDC

FREE
VIEW