KDC

توێژینەوەیەک: وەرگرتنی هۆرمۆنی ئیسترۆجینی مێینە کاریگەری باشی دژ بەکۆڤید هەیە

لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانکۆی ئومیۆ، هاتووە، کە هۆڕمۆنی ئیسترۆجینی ڕەگەزی مێینە، دەتوانێت کاریگەری لە دژی هەوکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبێت.

مالین سۆند، مامۆستای زانکۆی ئومیۆ و یەکەم نووسەری توێژینەوەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەنجامی توێژینەوەکەیان زۆر سەرنجڕاکێشن، کە هۆڕمۆنی ئیسترۆجینی رەگەزی مێ کاریگەری دژ بە ڤایرۆسەکە هەیە، ئەمەش لەوانەیە دەرخەری ئەو ڕاستییە بێت، کە پیاوان زیاتر تووشی نەخۆشییەکە دەبن و بە هۆیەوە دەمرن.

توێژینەوەکە لەسەر 15,000 ئافرەتی تەمەن 50 بۆ 80 ساڵ کراوە، کە لە نێوان 4ی شوبات و 14ی ئەیلولی 2020دا تووشی بە کۆڤید-19 بوون، لەوانە 2500یان دەرمانی ئیسترۆجینیان وەک چارەسەر وەرگرتبوو، لە کاتێکدا 200 کەسیشیان دەرمانی کەمکەرەوەی ئیسترۆجینیان لە دوای چارەسەری شێرپەنجە وەرگرتبوو، دەرکەوت مەترسی مردن بە هۆی نەخۆشییەکەوە لەو گرووپەی کە ئیسترۆجینیان وەرگرتبوو کەمتر بوو بە ڕێژەی مردنیان 4.6٪، لە بەرامبەرادا ئەو گرووپەی چارەسەریان وەرگرتووە بۆ کەمکردنەوەی ئیسترۆجین، زیاتر تووشی ڤایرۆسەکە بوون و مردوون.

سۆند، گوتیشی: “کارێکی ناشایستە دەست بکەین بە هەوڵدان بۆ تەواوکردنی ئیسترۆجین، چونکە دەکرێت ببێتە هۆی چەند کاریگەرییەکی باش یان جدی، ئەوەش پێویستە تەنیا بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی تایبەتمەندا وەربگیرێت”.

لەو کاتەوەی کە توێژینەوەکە پێش هەبوونی ڤاکسین ئەنجام دراوە، زەحمەتە بزانیت کە چەندە ئیسترۆجین مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی

___

ڕاپۆرت :بەڕێژەی لەسەدا 60موشەکەکانی ڕووسیا شکستیانهێناوە

nusar1

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدرسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی چەند دیدارێک و چاوپێکەتنی سازکرد

nusar1

پۆلیسی دانیمارک لە ژنە پەنابەرێکی کورد دەدەن و دەستبەسەری دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW