KDC

خانمە کوردێکی دەستگیرکراو مانی لە خواردن گرتووە

بەندکراوێکی سیاسی کورد، کە لە گرتووخانەی ئافرەتانی ناوەندی ئورمیە ڕاگیراوە، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر یەکلانەبوونەوەی دۆسیەکەی و ناڕوونی چارەنووسی، مانی لە خواردن گرتووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی هەنگاو، لە دوێنێ 14ی مانگەوە، گوڵاڵە مورادی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار، وەک دەربڕینی ناڕەزایی سەبارەت بە ناڕوونی چارەنووسی و یەکلانەبوونەوەی دۆسییەکەی مانی لە خواردن گرتووە.

یەکێ لە نزیکانی گوڵاڵە مورادی، لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە، کە ئیدارەی ئیتڵاعات دوای 10 مانگ لە دەستگیرکردنی، هەتا ئێستا وادەی نەداوە کە گوڵاڵە لەگەڵ پارێزەرەکەی گفتوگۆ بکا، هاوکات مۆڵەتیشیان بە پارێزەرەکەی نەداوە، کە دۆسیەکەی بخوێنێتەوە.

تۆمارێکی دەنگی گوڵاڵە مورادی دەست هەنگاو کەوتووە، کە تێیدا دەڵێت: “لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە ئەشکەنجە و ئازار دراوم، هەتا ئەو شتانەی کە ئەوان دەیانەوێت بە ئەستۆ بگرم و، هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر ئەو کارە نەکەم، ئەوا کوڕەکانم دێنن و لەپیش چاوی خۆم ئەشکەنجە و ئازاریان دەدەن”.

گوڵاڵە مورادی ڕۆژی شەممە رێککەوتی 17ی ئەپریلی 2021، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا دەستگیر کرا و بۆ ئورمیە گوازرایەوە، دوای 35 ڕۆژ ڕاگیرانی لە ژووری تاکەکەسی، بۆ گرتووخانەی ئافرەتانی ناوەندی ئورمیە گوازرایەوە.

جێی ئاماژەیە کە دوو کوڕی گوڵاڵە مورادی، بە ناوەکانی تاهیر بەزازی و مەتزین بەزازی تەمەن 14 ساڵ، هەر لەو پەیوەندییەدا دەستگیر کرابوون، دوای ماوەیەک ئازاد کران

___

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

nusar1

ئیسپانیا: هۆشداری لە شەپۆلێکی کۆچبەرانی نایاسای لە جەزائیرەوە دەدات

nusar1

سوید: شفا بارزانی لەگەڵ فدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانی و ناوەندی سوید کۆبوویەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW