KDC

خاوەن رێستۆرانێک لە سوید وێڕای ئیستغلالکردنی دوو کەس ، دادگایی باڵای تێهەڵچوونەوە بێ تاوانی دەکات

خاوەنی ڕێستۆرانتێک لە نۆرشۆپینی سوید، لەلایەن دادگای ئۆستەرگۆتلاند بە ئیستغلال کردن تاوانبار کرا، بەڵام لەلایەن دادگای باڵای تێهەڵچوونەوەی جوتا، بێتاوان کرا.

ساڵی 2018دا، دوو کەس لە بەنگلادشەوە بە مەبەستی خوێندن و کارکردن رۆشتوونەتە سوید، لەبەر بێ ماڵی، خاوەنی ڕێستۆرانتێک لە نۆرشپین، ژوورێکیان لە شوقەیەک پێدرابوو، دواتریش ئەو دوو کەسە رازی بوو لە چێشتخانەی پیاوەکە کاربکەن و، لە بەرامبەردا خواردن و خانووی خۆڕایی وەردەگرن، جگە لە وەرگرتنی 100 کرۆن بۆ هەر کاتژمێرێک.

بە گوێرەی دادگای باڵا لەسەر لێدوانی خاوەنی رێستۆرانتەکە، گوتوویەتی، کە ئەو نەیویستووە هیچ مووچەیەک بدا، بۆیە ئەو دووانە جگە لە خواردن و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆڕایی، هیچ قەرەبوویەکیان بۆ کارەکەیان وەرنەگرتووە، ئەو رێککەوتنە نەبوایە، ئەوا ئەو دەیتوانی ئەو دوو کەسە دەربکات.

هەرچۆنێک بێت، دادگای باڵا ڕەچاوی ئەوە ناکات، کە ئەوە تاوانە و دەکەوێتە خانەی ئیستغلال کردن، کە لەلایەن دادگای ئۆستەرگۆتلاند سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا، لە ئەنجامدا، خاوەنی چێشتخانەکە سزای زیندانیکردنەکەی لەلایەن دادگای باڵای تێهەڵچوونەوەوە ڕاگیرا.

___

یەکێتی ئەوروپا: ڕۆژی دووشەممە گفتوگۆکان لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەستپێدەکاتەوە

nusar1

ئاژانسی هەواڵی عێراق: بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە لە بەسرە تۆمارکراوە

KDC

فرۆکەیەکی چینی بە 133سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW