KDC

بێکهام :یاری پاریس و ڕیاڵ مەدرید خەونێکە بۆ هەر هەوادارێک

بێکهام: یاری پاریس و ڕیاڵ مەدرید خەونێکە بۆ هەر هەواداریک

وابڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ بەکاتی هەرێمی کوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان ڕووبەرووی یەک ببنەوە.

ئەستێرەی پێشووی ئینگلتەرا، دەیڤد بێکهام، دەڵێ یاری پاریس سانجێرمان و ڕیال مەدرید خەونێک بوو بۆ هەر هەوادارێک، ئەگەر سەیری یاریزانەکان و مێژووی ئەو دوو تیپە و پەرۆشی هاندەرانی هەردوو یانەکە بکەین، ئەوا ئەم یارییە خەونێکە بۆ هەر هەوادارێک، خۆشحاڵیشە کە لەمەیداندا نییە، جونکە ئەوە زۆر باش و بەپەرۆش دەبوو، کە لەنێوان هەردوو یانەکە، کە پێشتر یاری بۆ کردوون، بەڵام ڕاستی پێی خۆشە لە ماڵەوە سەیری یاریەکە بکات.

ئەو گوتی: “ئەوە زۆر سەرنج ڕاکێش دەبێت، گرینگ نییە چی روو بدات، دوو تیمی بەهێز ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، ئەوان هەردووک لە لووتکەی خولەکەدان، وە ئەوان یاریزان و ڕاهێنەری مەزنیان هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئامادەنەبوونی ڕامۆس زۆر کاریگەر دەبێت، بەڵام ئامادەبوونی میسی جیاوازی دروست دەکات، ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان

___

پۆلیسی بەریتانیا: خۆکوژەکە عێراقی بووە

KDC

جنێف:ئەمەریکا و ڕووسیا لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە

nusar1

حکومەتی سوید: توندوتیژی قبوڵ ناکەین و دەبێ ئەنجامدەران سزابدرێن

nusar1
KDC

FREE
VIEW