KDC

باتەبابین لە پێناو خاک و نەوەی داھاتوومان


بەختیار وەیس ….

ئەڵێن مێژوو فاکتەرێکی گرنگی رێکخەری ریزەکانی گەلە. گەر ئەم دەستەواژەیە بۆ گەلان و قەوارەکانی تری دونیا راست بێت، ئەوا بۆ ئێمەی کورد، بە درێژایی مێژووی کۆن و نوێ، جگە لە پەرتەوازەیی و پەرتبوون و دوو بەرەکی، مانایەک و بوارێک و ساتێکی بۆ ئاشتی و تەبایی و یەکگرتوویی و یەکبوونی تێدا بەرچاو ناکەوێت.بە چاوخشاندنەوەیەکی خێرا بە مێژووی پێنج سەدە لەمەوبەر و بەتایبەتی بۆ سەرەتاکانی سەدەی شازدەهەم و روودانی شەڕی چاڵدێران لە ساڵی ١٥١٤ زاییندا لە نێوان هەردوو ئیمپراتۆریەتی فارسی شيعە مەزهەب و عوسمانی سوننە مەزهەب، کورد بەسەر دوو بەرەی جیاواز و لە دوو دابەشبوونی جوگرافی جیاواز و دژ بەیەکتردا دابەشبوون!ئەم دابەشبوون و دابڕانە جوگرافی و مێژووییەی کورد کاریگەری گەورەی خراپی لەسەر داهاتووی کورد جێهێشتووە و تا ئێستاش ئەو کاریگەریە لەسەر تەواوی ستراکتۆری نەتەوەیی کورد ماوە.ئەگەر مێژوو بۆ گەلانی دونیا هۆکارێکی گرنگ و رێکخەر و یەکگرتن و یەکێتی ریزەکانی گەل بووبێ، لە بەد بەختی کورد ئەم چەمکە بە دیوە گونجاو و رێکارە مێژووییەکەی خۆیدا بۆ ئێمە راست وەرنەگەڕاوە و مێژووی ئەم چەند سەدەیە تا ئەمڕۆش هەمان دوو بەرەکی و کێشمە کێشمی زیانبەخش و ململانێ و خۆخۆریە و هەمان دابەشبوونی مێژوویی و جوگرافی و دونیابینی و دوو بەرەیی لەنێو سەرکردایەتی و فەرمانبەدەستانی کورد هەر هەیە.کورد نەک هەر دوژمنەکانی لێی دوور نین؛ بەڵکو لەگەڵی دەژین. هەمیشە لە هێرش و پەلاماری بەردەوامدان و پەرتبوونی سیاسی و تۆخبوونەوەی هێڵی جیاکاری جوگرافی ، جیاکاری و جیاوازی بەرهەم هێناوە و بواری ترازان و دوورکەوتنەوەی فراوانتر و گەورەتر کردووە. هەر بۆیە ئەم پەرتەوازەیی و داخرانە رەنگدانەوەی نەرێنی و خراپی لە هەموو بوارەکانی تری فکری و سیاسی و بۆچوون و نەبوونی یەکگرتوویی هەڵوێست لە کرداردا لێکەوتۆتەوە و نەک هەر ئاسایشی نیشتمانی و نەتەوەیی؛ بەڵکو خودی جەستەی نیشتمان و سەراپای نەتەوەی تووشی مەترسی و لێواری مەرگ کردۆتەوە.لەمانەوە، پێویستە هەموومان بەرژەوەندی خۆمان و حزبەکانمان بەلاوە بنێین، لەخۆبردووانە لە بەرژوەندی تەسک ببوورین و تەنیا هەر هەوڵی یەکڕیزی نەتەوەیی و بەهێزکردنی هەستی نەتەوایەتی بدەین. پێویستە لەم هەوڵەدا جەخت لەسەر گەنجەکانمان بکەینەوە چونکە هێزمان لە تەبایی و یەکبوونماندایە. ئێستاش کاریزمایەکی وەکو جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بە لەخۆبردنەوە لە هەوڵ و کۆششدایە بۆ یەکڕیزی و یەکێتی و تەبایی کورد.

___

رازی بوون بە ملکەچی بۆ بێگانەو خواردنی نانی سەرشۆڕیە

nusar1

کۆچی گەنج

KDC

فرانتز فانۆن چۆن باسی ڕۆحی شکستخواردوی تاکی داگیرکراو دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW