KDC

نێچیرڤان بارزانی :بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق قابیلی جێبەجێکردن نابێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقەوە، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیارەکە قابیلی جێبەجێکردن نابێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، پشتی بە یاسایەکی سەردەمی رژێمی پێشوو بەستووە.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

له‌ كاتێكدا عێراق به‌ دۆخێكى ئاڵۆزى سياسيدا تێده‌په‌ڕێت، به‌داخه‌وه‌ بڕيارێكى دادگەى باڵاى فيدراڵيى عێراق كه‌ ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان به‌ ناده‌ستوورى داده‌نێت، هه‌رێمى كوردستانى تووشى نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره‌ كرد.

پێمانوايه‌ ئه‌م بڕياره‌ى دادگاى باڵاى فيدراڵى كه‌ پشتى به‌ ياسايه‌كى سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو به‌ستووه‌، بنه‌ماكانى فيدراڵى و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى پشتگوێخستووه‌ و له‌گه‌ڵ گيانى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵيدا نايه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعيش قابيلى جێبه‌جێكردن نابێت.

ئه‌م بڕياره‌ هه‌روه‌ها كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر دۆسيه‌ى نه‌وت و گاز ئاڵۆزتر ده‌كات كه‌ به‌ درێژایی ساڵانى رابردوو هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان دراوه‌ و له‌ چه‌ند قۆناخێكدا هه‌نگاوى به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن هه‌ڵێناوه‌.

پێمانوايه‌ دادگەى باڵاى فيدراڵى له‌جياتى ئه‌م بڕياره‌، ده‌بوايه‌ بڕيار بدات كه‌ حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور له‌سه‌ر كێشه‌كان و پرسى نه‌وت و گاز بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدا بێت.

چاوه‌ڕوانيمان له‌ دادگەى باڵاى فيدراڵيى عێراق هه‌يه و داوا ده‌كه‌ين پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕياره‌كه‌يدا بكات و بنه‌ماكانى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى ره‌چاو بكات بۆئه‌وه‌ى مافه‌ ياسايى و ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێشێل نه‌كرێن و نه‌بنه‌ هۆى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخى سياسى كه‌ زيان به‌ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق به‌گشتى ده‌گه‌يێنێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022

___

هەولێر : نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی ناساندنی دوو پەرتوکی لاوک سەلاح دەبێت

nusar1

ڕوسیا : منداڵێکی کورد لەسەر ئاستی مۆسکۆ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

nusar1

کچە کوردێکی دانیشووی سنە سزا دەدرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW