KDC

خەرجیی ساڵێكی ئاوارەكانی هەرێم ٩٠٠ ملیۆن دۆلارە

بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئاوارەكان لە ھەرێمی كوردستان نەك ناگەڕێنەوە، بگرە بەردەوام ئاوارەی نوێ دێن و حكوومەتی عێراقیش ھاوكارییان ناكات، كە خەرجیی ساڵێكی ئاوارەكان ٩٠٠ ملیۆن دۆلارە و حكوومەتی ھەرێم و رێكخراوەكان خەرجییەكە لە ئەستۆ دەگرن.

ھۆشەنگ محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پاتری دیموكراتی كوردستان گوتی: “ھیچ بەرنامەیەك نییە بۆ ئەوەی ئاوارەكان بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان و نەك ناشگەڕێنەوە، بگرە جارێكی دیكە ئاوارە دەبنەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و ئێمەش ھەموو جۆرە پێشوازییەكیان لێ دەكەین”.

بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لە ھەرێمی كوردستان گوتیشی: “حكوومەتی عێراق ھیچ ھاوكارییەكی ئاوارەكان ناكات و تەنھا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و رێكخراوەكان ھاوكاری دەكەن، كە ھەرێمی كوردستان ماڵی ئاوارەكانە و سەرۆكی حكوومەتیش باسی لەوە كرد كە ھەموو جۆرە ھاوكارییەكیان دەكرێت”.

محەمەد روونیشی كردەوە: “ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە كە لە ھەرێمی كوردستان ھەن، بۆ خەرجیی ساڵانەیان ٩٠٠ ملیۆن دۆلار پێویستە، ئەو ئەركەش حكوومەتی ھەرێم و رێكخراوەكان لە ئەستۆیان گرتووە”.

لە ئێستادا ٩٢٨ هەزار و ٦٧٤ ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی كوردستان ھەن، كە لەوانە ٦٦٥ھەزار و ٥٠٥ ئاوارە ناوخۆیین و ئەوانەی دیكەش پەنابەری سووری و ئێرانی و فەلەستینی و توركی و بەشێكی دیكەشی جۆراوجۆرن.

___

سەردار جاف , نوسەرو لێکۆڵێنەر وشاعیری کورد لە نێو ئەزموونە ئاڵتوونیەکانەوە بۆ سەدەکانی ئەمڕۆ

nusar1

ڕوسیا گەورەترین بنکەی گەنجینەی سەربازی ئۆکرانیای موشەکباران کرد

nusar1

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی شەڕی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW