KDC

لە باشووری هەنگاریا چەند کۆچبەرێک برینداربوون

لە باشووری هەنگاریا، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا، کە تێیدا چەند کۆچبەرێک بە سەختی بریندار بوون، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە تۆمەتی قاچاخچێتی و درووستکردنی رووداوەکە، دەستگیر کرا.

رووداوەی ئوتۆمبێلەکە لە باشووری هەنگاریا بووە، کە تێیدا 26 کۆچبەر و شۆفێری ئوتۆمبێلەکەش بریندار بوون و، هۆکاری ڕووداوەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئۆتۆمبێلەکە باری زیاد لە خۆی لێ بارکراوە.

پۆلیسی هەنگاریا ڕایگەیاند، ئوتۆمبێلەکە لە گوندی ڤۆراسکۆتی نزیک سنووری شارۆچکەی سێزگد بووە و خۆی کێشاوە بە دیواری خانوویەکدا.

خزمەتگوزاری فریاکەوتن ڕایگەیاند کە 17 کەس بە سەختی بریندار بوون و 10 کەسی دیکەش برینەکانیان سووک بوون، تەنیا دوو کۆچبەر بریندار نەبوون.

کۆی گشتی 28 کۆچبەر لە نێو ئەو ئوتۆمبێلە بوون، کە شۆفێرەکەی کەسێکی بە رەگەز بەلجیکییە و دەستگیر کراوە، پێدەچێت گرووپەکە پەرژینەکەی سنووری پێشووی هەنگاریا – سربی بەزاندبێت

___

گۆڕانکاریەکانی کێشەی ئۆکرانیا و ڕووسیا

nusar1

کوردێکی دانیشتووی ئەڵمانیا دەکوژرێت

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 32مین ساڵوەگەڕی ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلی کوردستان

nusar1
KDC

FREE
VIEW