KDC

ئەوان گورگن لە لەپێستی مەڕدان 

علی جمال

کورد هەرلەکۆنەوە لەململانێ دابووە لەگەڵ دوژمنەکانی لە پێناو پاراستنی خاکەکەی لەم پێناوەشدا ڕووبارێک خوێنی داوە تابگات بە و ئامانجەی کە هەیەتی لە کۆندا لەنێوان سەفەوی و عوسمانی و لەئیستاشدا لە نێوان و تورکیا و ئێران و عێراق هەردەم لەململانێدایە کە جارێک بەبۆردومان کردنی و ئاوگرتنەوەی بەنداوەکانی و جارێک بە گەڕخستنی هەندێک لەبنەمای دەستوری کە هەرگیز دوژمنانی کورد لە کێشە دروست کردن کۆڵنادەن ٠
هەموو کاتیک کورد لە پێناو پاراستنی خاکەکەی و نەتەوەکەی هەمیشە لەگەڵ دوژمنەکانی هەوڵی داوە وەک دۆستێکی باش مامەڵەیان لەگەل بکات بەڵام هەموو کات دوژمن ئەم نیاز پاکییەی کورد بەهەدەر دەزانێت و لەپشتەوە خەنجەری ژەهراوی لێ دەدات هەروەک ئەمەی ئێستا کە بەرامبەر کورد دەکرێت کە دادگای فیدڕاڵی عێراق بەبریارێک کە دژی دەستوری هەمیشەی عێراقە دژ بەکورد دەردەکا بە وەی هەرێمی کوردستان نەتوانێت نەووت و گازی بفڕۆشێت جونکە دژی دەستورە ڕوونە کەمێژووی عێراق پرە لەکارەسات و نەهامەتی ئەویش بەهۆی رق و کینە لە نێوان سونە و شیعە هەموو کات بەردەوام بوو ئەم دەستورەی کە ئێوە باسی دەکەن لە هەموو بارودۆخەکان تەنها مرەکەبی سەر کاغەز بووە هیچ کات یەکێک لەمادەکانی وەک خۆی جی بەجێ نەکراوە بگرە لە ناوەڕۆکدا دەستوری عێراق باشترین دەستورە بۆ هەموو پێکهاتەکانی بێ جیاوازی بەڵام لە ئەرزی واقیعدا هیج کام لەبڕگەکانی وەک خۆی جێ بەجێ نەکراوە تەنها لە کاتی ناکۆکی و ململانێکان لایەنی دەسەڵات دار بەکاری دەهێنن وەک چەکێک دژ بەنەیارەکانی و کەمە نەتەوەکان ٠
ئەوەی لەم دەستورە باس کراوە سەبارەت بە هەرێمی کوردستان کە بەپێی مادەی ١١٧ لەبڕگەی یەکەم پەرلەمانی کوردستان مافی دەسەڵاتی یاسا دانانی هەیە هەر لەمادەی ١٢١ مافی دەرکردنی یاسایی پێدراوە. بۆیه‌ دەركردنی یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، هاوتایە لەگەڵ دەستووری عێراق و لەچوارچێوەی تایبەتمەندییە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستاندایە.
بۆیە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و به‌ ناده‌ستووری ناوبردنی ئەو یاسایە له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه‌ ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و خودی بڕیارێكی پێشووی دادگاكە، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌:
١ – ده‌ستووری عێراق له‌ مادده‌ی (١١٠)دا به‌ هیچ شێوه‌‌یه‌ك به‌رێوه‌بردنی سامانه‌ سرووشتيیه‌كان له‌ نێویاندا نه‌وت و گازی به‌ ده‌سه‌ڵاتی حه‌صريی حكوومه‌تی فیدراڵيی دانه‌ناوه‌. بەڵكو مادده‌ی (١١٢/ برگه‌ی یه‌كه‌م)ی ده‌ستوور جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌رێوه‌بردنی نه‌وت و گاز له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ هاوبه‌شه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كانن كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و كێڵگانه‌ی پێش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له‌ ساڵی ٢٠٠٥ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ به‌رێوه‌‌براون.
٢ – بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی دژ به‌ بڕیارێكی پێشتری خۆیه‌تی كه‌ ژماره‌ (٨)ی ساڵی ٢٠١٢ یه‌، كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریپێكردنی هه‌رێم و پارێزگا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی نه‌وت ده‌كاته‌وه لە داڕشتنی سیاسەتی ستراتیژیی نەوت و سامانە سرووشتیيەكان.‌
٣ – دەركردنی یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٧ى هەرێمی كوردستان، پاش نائومێدبوون بووە لەوەی كە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئەركی دەستووریی خۆی لە دەركردنی یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی هەڵناسێت، لە نەبوونی ئەم یاسا گرنگە فیدڕاڵییەشدا كار بە هەندێك یاسای سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو دەكرێت كە یاساگه‌لێكن به‌ بیری ناوه‌ندگه‌رایی داڕێژراون، لەگەڵ بنەما دەستوورییەكان بۆ بەڕێوەبردنی نەوت و سامانە سرووشتییەكان یەكناگرنەوە، له‌وانەش‌ یاسای ژماره (١٠١)ی ساڵی ١٩٧٦ و یاسای ژماره‌ (٨٤)ی ساڵی ١٩٨٥ كه‌ دادگای فیدڕاڵی لە بڕیارەكەیدا پشتی پێبەستوون.
٤ – مادده‌ی (١١١)ی ده‌ستوور جه‌ختی لەوە كردووەتەوە كە خاوه‌ندارێتیی نه‌وت و گاز بۆ ته‌واوی گه‌لانی عێراقە، هەرێمی كوردستانیش له‌ ڕوانگه‌ی پابەندبوونی بەم بنەمایە ‌له‌ مادده‌ی (٣)ی یاسای ژماره‌ (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٧ دا جه‌ختی لەسەر كردووەتەوە و بەتەواوی پابەندی بووە. هەر بۆیەش بەتێكڕایی بڕی داهاتی فرۆشراوی نه‌وتی، بەو شێوەیەی كە له یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵیدا دیاری كراوە‌، گەڕاندووەتەوە بۆ حكوومەتی فیدڕاڵی و پاشان به‌شێوه‌ی له‌ بریدانان (مقاصه‌) و به‌شی هه‌رێمی كوردستانی لێدراوه‌.
٥ – په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ساڵی ٢٠٠٧ەوه‌ كه‌ یاسای ژماره‌ (٢٢)ی نه‌وت و گازی ده‌ركردووه،‌ حكوومه‌تی فیدراڵی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانیدا كردووه‌. ئەمەش‌ له‌ دواهه‌مین یاسای بودجه‌ی عێراق ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ و له‌ مادده‌ی (١١)ی یاساكەدا جه‌خت له‌ پێویستيی ئه‌م هه‌ماهه‌نگیيه‌ كراوه‌ته‌وه
هەربۆیە هەمیشە هەرێمی کوردستا پابەند بووە بەدەستوری عێراقەوە لە پێناو بەرژەوەندیەگشتیەکانی وڵات و بی بیرکردنەوە لە جیاوازی ئاین و نەتەوە ٠

دووبەرەکی و ڕەتکردنەوەی یەکتر و نەھێشتنی متمانە کارێکی نەخوازراوی نەیارانی وڵاتی ٸێمەیە و یەکێکە لە گرفتە گەورەکان بەداخەوە بنجینەیی یەکگرتووی و کۆدەنگی فەرامۆش کراوە جێگۆڕکێی پێکراوەلەگەڵ نەسازان و ھاندانی حەساسیەتی سیاسی وناتەبایی دروست کردنی بەرھەڵستی یەکترکردن و ھەروەھا نوسین و قسەی ناتەندروست دۆخێکی مەترسیداری دروست کردوە ولەگەڵ چەندین گرفت و کێشەی جدی لەسەر وڵات
ھەربۆیە کۆدەنگی و یەکگرتن فاکتەرێکی گرنگ و ژیرانەیە کە ٸەمڕۆ ھەوڵی بۆ بدرێت تا بەرەو ٸاقارێکێ نەخوازراو نەڕۆشتووە ٸەوەی گرنگە لەکاتی ٸێستادا جوڵە سیاسی و دبلۆماسیەکان بە ٸاڕاستەی کۆکردنەوەی یەکدەنگی و یەکڕیزی ھەوڵی بۆبدرێت ھەروەھا زەمینەیەکی لەبار بۆ لێکتێگەشتن و قبوڵکردنی یەکتر کارێکی گرنگە بۆ مانەوەی یەکگرتن و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی لەپێناو خزمەت بە خاک و خەڵک
لەبارودۆخی ٸێستادا و تەجروبە وەرگرتن لە میلەتانی دیکە ٸەرکی ھەنوکەیی کورد سازدانی یەکگرتن وھاودەنگی نەتەوەیی وە پارتەسیاسیەکان کۆدەنگ و یەکگرتوو بن لەسەر خاڵە ھاوبەشەکان ٸەوا ٸاستی توانایی نەتەوە زیاد دەکات وە بەلەبەر چاو گرتنی ھەموو فاکتەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ٸەم ھەلە بقۆزنەوە جارێکی تر مێژوو بۆ خۆیان بنوسنەوە زاڵببن بەسەر کێشەکاندا بێگومان سەرکەوتن ھەرلە یەکگرتندایە
بێگومان ڕۆڵی گرنگ لە ٸێستادا لەلای پارتە سیاسیەکان و سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان ٸەوەیە کەھەموو کێشەوگرفتەکانیان وەلا بنێن پەڕەی تازە ھەڵبدەنەوە تاکە ڕێگەش بۆ تێپەڕاندنی ٸەم دۆخە یەکڕیزی و کۆدەنگی و یەکگرتنە

___

مانیفێستی هۆشیارکردنەوە

KDC

جۆبایدن لە بەردەم سعودیە ئەژنۆی دا

nusar1

ناساندن و خوێندنەوەی کتێب

KDC
KDC

FREE
VIEW