KDC

ڕووسیا مەرجی داواکارییەکانی بۆ کێشەی ئۆکرانیا زۆر دەبێت وبۆ ڕۆژی دووەم بۆردوومانەکان بەردەوامە

ڕووسیا مەرجی داواکاریەکانی بۆ کێشەی ئۆکرانیا زۆردەبێت و بۆڕۆژی دووەم بۆردوومانکردنەکان ناوچەکانی نزیک ڕووبەرووبونەوە بەردەوامە

ڕوسیا ئاوازی خۆی گۆڕی و مەرجی داواکارییەکانی بەرزکردەوە
مۆسکۆ هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی سەربازی کردووە، ئەگەر ئەمریکا نەکەوێتە بەر داواکارییە ئەمنییەکانی و ، هۆشداریی لە زیاتر بوونی مەترسییەکان دەدات داوای پاشەکشەی تەواوی سەربازەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دەکات
ئەو هۆشدارییە لە وەڵامی فەرمیدا هات بۆ نامەکەی ئەمریکا کە داواکەی مۆسکۆی ڕەت کردەوە بۆ ئۆکرانیا لە ئەندامێتی ناتۆ دووری بخاتەوە.
داواشی لەڕۆژئاوا کرد ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا بوەستێنن و ڕاوێژکار و ڕاهێنەرانی ڕۆژئاوا بکشێننەوە
لە واشنتن جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکادووپاتی کردەوە کە هەڕەشەی داگیرکردنی ڕووسیا هێشتا هەیە و دەکرێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕووبدات، بەڵام هێشتا هیوا بۆ چارەسەری دیپلۆماسی کێشەکان هەیە

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە بە وردی لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا وەڵامی ئەو نامەیەی ئەمریکای لەسەر دڵنیایی ئاسایشی بڵاوکردەوە و ڕوسیاش دووپاتی کردەوە ،کە کاربەدەستانی ئەمەریکا وەڵامێکی بنیاتنەرانەی نەداوە
ڕوسیا ڕایگەیاند کە داواکارییەکانی ڕۆژئاوا بۆ کشانەوەی سەربازەکانمان لە ناوچە دیاریکراوەکانی ناو خاکەکەمان قبوڵنەکراوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامادەنەبوونی ڕۆژئاوا بۆ گفتوگۆ ناچارمان دەکات وەڵام بدەینەوە کە لەوانەیە پەلکێشی سەربازیش هەبێت
مۆسکۆ دووپاتی کردەوە کە ئێمە هیچ پلانێکیان نییە بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا، بەڵام پێوویستەڕێککەوتننامەی مینسک جێبەجێ بکرێت و دابینکردنی چەک وڕاوێژکاری سەربازی بوەستێنرێت
لەلایەکی ترەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژە بۆردومانکردن لە ناوچەکانی هێڵی ڕووبەڕوو بەتایبەت ناوچەی دۆنباس لە نێوان هێزەکانی ئۆکرانیاو هێزەکانی دۆنباس بەردەوامە ،هەردوو لایەن یەکتر تاوانبار دەکەن بە پێشلکردنی ئاگربەست

ئەمەو کییڤ و چەکدارانی دۆنباس یەکتر تاوانبار دەکەن بە فراوان بوونی گرژییەکان ئەویش بە بۆردوومانکردنی ناوچە نزیکەکانی هێڵی ڕووبەرووبوونەوە و ترسی دەستتێوەردانی ڕووسیا کە زیاتر لە 100 هەزار سەرباز لە نزیک سنووری ئۆکرانیا کۆکردۆتەوە ئاسانتردەکات، ئەوەی بەرپرسانی ڕۆژئاوا بە پاساوێکی گونجاو وەسفیان کردبوو
لەمبارەوە سایتی سکایی نییوز بڵاویکردەوە ،کە بۆردوومانەکان لەسەرپێچی یاخود یەکتر تاوانبارکردن بە پێشلکردنی ئاگربەست گەورەترە،ڕاپۆرتەکان لە هەردوو لاوە شتێکی تر ئەگێرنەوە

وتەبێژی کرێملین دیمیتری پێسکۆف ڕایگەیاند: مۆسکۆ زۆر نیگەرانە لەبارەی ڕاپۆرتەکان و فراوان بوونی گرژییەکان
لیز تروس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەو ڕاپۆرتانەی بە “هەوڵێکی کراوە” لە لایەن حکومەتی ڕووسیاوە بە بەهانەی داگیرکاری وەسفکرد

سۆران حەسەن

___

ئاماری سوید، مەترسی کەمبوونەوەی رێژەی دانیشتوانی دوو پارێزگای راگەیاند

KDC

پەرلەمانی کوردستان :بڕیاری دادگەی فیدڕاڵ ناکۆکە لەگەڵ دەستوری هەمیشەی عێراق و دژی بڕیارێکی پێشووتری خۆیەتی

nusar1

ئەمەریکا:شفا بارزانی لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی ناشڤیل کۆبوەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW