KDC

میدیاکانی ئەوروپا :کۆچبەران لەلایەن پۆلیسی پاسەوانەکانی سنووری یۆنان ئازارو ئەشکەنجە دراون


میدیاکانی ئەوروپا باسی ڕەوشی کۆچبەران لە یۆنان دەکەن ،کە کۆچبەران لەلایەن پۆلیسی پاسەوانەکانی سنووری یۆنان ئازرو ئەشکەنجەدراون
باسکردنی دوو کۆچبەر ، پاش فڕێدانیان لەلایەن پاسەوانی کەنارەکانی یۆنانەوە بۆ ناو دەریا بەخنکاوی دۆزراونەتەوە
میدیاکانی ئەوروپا وەک گۆڤاری( دێر شپیگل)ی ئەڵمانیی ڕایانگەیاندووە کە پەنابەرێکی کامیرۆنی هێزی پاسەوانەکانی کەناری یۆنانی تاوانبار کردووە بە فڕێدانی ئەو و دوو هاوڕێی بۆ ناو دەریا بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ تورکیا و کە هاوڕێکانی بەخنکاوی لە کەناری تورکیا دۆزراونەتەوە
ڕووداوەکە لەمانگی نۆی ساڵ پار لەدەریایی ئیجە لەکەناری دورگەیی سامۆس ڕوویداوە
پەنابەرەکە بەناوی ئیبراهیم خۆی بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ناساندووە و،خەڵکی کامیرۆنە و پێشتر لە هێزی دەریایی کامیرۆن کاریکردووە
ئەمەو ئیبراهیم ڕایگەیاند :کە ئەو لەگەڵ دوو هاوڕێی لەلایەن هێزێکی پاسەوانانی کەنارە سنووری یۆنان لێیاندراوە دواتر فرێدراونەتە ناو دەریاوە بەبێ بەلەم و هیچ هۆکارێک دواتر بەجێیانهێشتوون بۆئەوەی بۆ تورکیا بگەڕێنەوە

بەپێی سایتی دی ڤی ئەڵمانی ئەم هەواڵە لەلایەن گۆڤاری( دێر شپیگل)ی ئەڵمانی و (میدیابارت)ی فەرەنسی و (گاردیان)ی بەریتانی و هەروەها ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی (لایت هاوس ڕیپۆرتس ) کەبارەگەکەیان لە هۆڵندایە بڵاوکراوەتەوە

کۆچبەرە کامیرۆنیەکە باسی چۆنیەتی ڕزگار بوونی و پەڕینەوە بۆ یۆنان دەگێرێتەوە دەڵێت« لە 14ی ئەیلولدا لەگەڵ 35 کۆچبەری بەبەلەمێکی لاستیکی لە کەنارەکانی تورکیاوە بەرەو دوورگەی سامۆسی یۆنانی ڕۆشتین ،بە گەیشتنی ئەو کۆچبەرانە بۆ دورگەی یۆنان، لەلایەن پاسەوانی کەنارەکانی یۆنانەوە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە، مۆبایل و پارەیان لێسەندراوە, وئازار دراون »
هەروەها لە بارەی ئەو دوو هاوڕێی گەشتی بوون و خنکاون بەناوەکانی سیدی کیتا لە دانە فیل (ساحل العاج یان کۆتدیڤوار )و دیدیە مارتیڵ کومۆ نانای لە کامیرۆن، لە 18 و 20ی ئەیلولدا لەلایەن پاسەوانی کەنارەکانی تورکیا بە خنکاوی دۆزرانەوە

لە وەڵامی ئەو بابەتانەی کەلە میدیا ئەوروپیەکان بڵاوکراوەتەوە پاسەوانی کەناری یۆنان دووبارە ڕەتیانکردەوە هەر کردەوەیەکی نایاسایی لەلایەن ئەوانەوە کرابێت وپارێزەرانی یۆنانی سکاڵایان لەبارەی ئەو تاوانبارکردنە ئامادەکردووە و هاوکات پارێزەرانی تورکیاش داوای یاساییان لەو بارەوە لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تۆمارکردووە
هەروەها زۆربەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە یۆنان لە بارەی ڕەوشی کەمپەکان و هەڵسوکەوتی کاربەدەستان و پاسەوانانی کەنارە سنوریەکان ناڕەزایەتی و ڕاپۆرتی خۆیان لە بارەوە نووسییوە ،بەڵام دەسەڵاتدارانی یۆنانی ئەو تۆمەتانە رەتدەکانەوە
جێی ئاماژەیە پۆلیس کەنارەکانی تورکیا لە سەرەتای ئەم مانگە تەرمی 19 کۆچبەرانیان دۆزیەوە کەلە سەرمادا رەقبووبوونەوە ،لەوبارەوە دەسەڵاتدارانی تورکیا یۆنانیان تاوانبار کرد ،بەوەی ئەو کۆچبەرانە لە نزیک کەنارەکانی یۆنان و،پاسەوانانی سەر کەنارەسنووریەکان دیپۆرتی تورکیا یان کردوونەتەوە

سۆران حەسەن

___

وەزیری پەروەردەی سوید، لەسەر داخستنی قوتابخانە ئیسلامییەکان دەڵێ: پێویستە قوتابخانەی سویدی لە توندڕەوی و تاوان پاک بکرێتەوە

KDC

یۆنان تورکیا بە خنکاندنی چوار کۆچبەر تۆمەتبار دەکات

KDC

ئیتالیا :ڕێکخراوێکی هاوکاریکردنی کۆچبەران دادگای دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW