KDC

زەینی نیشتیمان 

کێ دەمباتەوە بۆ نیشتیمان .. کێ نیشتیمان دەهێنێت بۆ لامان

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
هونەرمەندی شێوەکاری کورد بەهادیین کە لە ئەوروپا و کوردستان ناسراوە وە من لە ساڵانی هەشتاکانەوە وام ناسیوە کە چالاك و پر لە پرۆژەو بیرو هزری جیاجیا بوە بۆ کۆ کردنەوەی هەموو ئەو خەونانەی کە دەیویست بێتە دی ، هەندێک لە خەمەکانی ئەو ساڵانەی وەکو فەرشە کوردەواری یەکان کۆ کردبوە بۆ تاراوگە ، یان بۆ داهاتوویەکی دوور ، یان لە ووردو درشتی هونەرە دەستکردەکان دەگەڕا و لە مینەی ئەو کارانەدا بوون کە هەموو حەزەکان جێگای تێدا ببێتەوە ، ئەو هونەرمەندە گەنجەی کە هەنگاوەکانی بەرەو ڕاکەیەکی بەردەوام هەڵ دەنا ، تۆماری هەموو ئەو ڕۆژە سەختانەی کە ئەمڕۆ لە هۆڵ و گەلەریەکان و بینالەی ئەتەلیەی ئاڤێستاو گەلەری یە جیهانی یەکاندا هەنگاوی بۆ ناون ، مرۆڤ چەند وێڵ دەبێت بەدوای ئەو کەنارەی کە دەیەوێت بە ئارامی تێیدا لەنگەر بگرێت و هەموو ڕەنگەکان و هەڵکۆڵینەکان لەباوەش بگرێت
لە پرۆژەیەکی گرنگی نوێ ی هونەرمەندی شێوەکار بەهاییەدین کە ماوەی دوو ساڵە کارو پلان و توێژینەوەی تێدا دەکات ، تەنها بریتی نی یە لە سیستەم و کار ئەکتەری کوردی بەڵکو پێوەندی هەیە بە هەموو دونیا لە نا یەکسانی مرۆڤایەتی دامەزراوەی لەگەڵ کۆمەڵگادا ئەویش ئەگەڕێتەوە بۆ شیعرێکی شاعیر دلاوەر قەرەداغی کە ساڵی ٢٠٠٥ نوسیوێتی بەناوی ( کەلار ) کە باس لە زەینی نیشتیمان دەکات ، بەڵام ئەم نیشتیمانە بۆ هەموو مرۆڤەکان وەک چۆن نیشتیمان خاوەنی هەموو جوانیەکانە بۆ مرۆڤ بۆ ئەو مرۆڤەی کەلەو نیشتیمانە دەژیت ، ئەمە یەکێکە لەو پارچەیە ، ئەم چوار تابلۆ درێژە کە هونەرمەند بەهاییدین ئەنجامی دەدات وە کاری لەسەر دەکات ٥ مەتر بەرزە بە ١.٥ بە یەك مەترو نیو ، سەبارەت روانگەی کارەکان چوار شتی گرنگ هەیە باسی لێوە کردوە یەکێکیان کە باوەڕە و کۆنترین تێمپڵی شەنگالی تێدایە ساڵانی ١٨٠٠ کانە کاتێك ئینگلیز سەردانیان دەکات وەک فۆتۆیەك دایناوە ، ئەو ئافرەتە کوردانەی کە ساڵانی هەشت سەدەکان زۆرێك لە وێنەی ئافرەتەکان کە دایناوە ، کە دایك وە باوەڕ و گەنجێتی و پاشان نا دادپەروەری ، ئەمە چوار شتی زۆر گرنگە لە خەڵەتاندنی هزری مرۆڤەکانی ئەم سەردەمەی پێ شۆڕاوەتەوە ، پەیامێکی زۆر گرنگە کە هونەرمەند بەهاییدین دەربڕێنی تێدا کردووە ، ئەو مونتیڤەی کە دەستی بەناوچەوانی گرتوە وەکو شەرمەزاری یەکە ، ئەم شەرم ناکات ، بەڵام نایەوێت دونیا ببینێت بە شەرمەزاری بەرانبەر بە خۆی ، هونەرمەند بەهاییدین سەبارەت بەکارەکانی دەڵێت : بۆ من وەرگێڕانێکی زۆر جیاوزی تێدا دەبینینێت .. من شەرم ناکەم کە چی بەسەرم دێت ! بەڵام دەکرێت دونیا ، دەسەڵات شەرم لە من بکات چی بەرانبەر بە منی کردووە ، چی لە ژیان .. لەناو مندا لەناو بردوە ، بۆ من ئەم مۆنتیڤە تەنها (( کورد بێ چارەنووسترین میللەتە لە ڕوی زەوی دا )) یەکەمین نی یە ! بەڵام بۆتە یەکەمین ووڵات وە یەکەمین میللەت بۆ ووڵاتەکانی تریش ، بۆ ئەمەریکی یە لاتینەکانیش ، من ئەم مونتیڤە پێشکەشی ئەوانی دەکەم ، کە ئەوان تەنها نین ! منیش وەکو ئێوەم ! ئەمەی کە ئیشی بۆ دەکەم چەند ڕێکخراو دەزگایەکی مرۆڤایەتی جیاجیا داوایان کردوە لە ووڵاتانی ڤەنزیویلا و لە پیرو کەمن وا شەش حەوت مانگە کاری تێدا دەکەم ، ڕۆژانە لەهەوڵی ئەوەدام کە ئەم پرۆژەیە بگەیەنم ، هەڵبەتە بۆ ئەوە هەوڵ دەدەم کە نەك من پێ بناسێم بەڵکو دەمەوێت ئەوە بڵێم تەنها ئێوە ( غەدر ) لێ کراو نین لەسەر ڕووی زەمین ، بەڵام کوردێکیش بیر لە ئێوە دەکاتەوە .. ئەمە پەیامەکەی منە ، بەڵام ئەم کارە دژی دەسەڵات ، دژی سیاسەت دژی بەڕێوەبردنی خاك دژی ئاستەنگی یەکانن ، دژی بەڕێوەبردنی ژیان ، کێ بەرپرسیارە لە وێران کردنی مرۆڤ بوون !
سەبارەت بە فۆرمەلەی کارەکانەوە وە تێکستی کارەکان هونەرمەند بەهاییدین دەڵێت :
ئەو شیعرەی دلاوەر قەرەداغی لە ساڵانی ٢٠١١ لەسەر دیوارەکانی زانکۆی کتێبخانەی مانهایم لە ئەڵمانیا نوسیوەمەوە کە کارێکی زۆر جوان بوو ، بەڵام ئەمجارە هاتووم کردومە بە تابلۆ کە هەم شیعرەکە جارێکی تر نوسراوەتەوە لەسەرەوە بۆ خوارە ئەو شیعرەی تێدایە ، بە زمانی کوردی ، من کاری تێدا دەکەم لە ساڵی ٢٠٢٢ تاوەکو ٢٠٢٤ دەبێت لەو ووڵتانە نمایشی دەکەم ، هەڵبەتە زۆر ووڵاتانی تریش داوایان کردوە و نمایشی بکەم ئەگەر پەتای کۆرۆنا بهێڵێت .
شێوەکار بەهاییدین لەم پرۆژەیەدا بە ڕێبازو تەکنیکێکی نوێ کارە هونەریەکانی داڕشتوە کە فۆتۆی ئۆرجیناڵی و کاری دەستی بە ماتریاڵی پێشکەوتوو فۆرمەڵەی کردوە وە شیعرو هێڵ و ڕەنگەکانی تێکەڵ بە یەك کردوە کە باگراونێکی زۆر سەرەنج ڕاکێشەری هێناوەتە نێو پانتایی کارە هونەریەکانەوە ،منداڵێك تاقانەیەو ئاڵتونی پێوەیە ، دەستبردن بۆ ڕەنگە ئاڵتونییەکان و پەیەمەیی و مۆر هێماو سومبڵی هونەرمەندی شێوەکارە بۆ هێنانەوەی ڕەنگی ئاڵتون و منداڵ لەو سەردەمەدا ، بەڵام پۆرترێت و وێنە کۆنەکان و بیروەری بەو فۆرمەڵانە دیاردەی بینین ، ئەو پەنای بۆ کەلتوورە هەرە کۆنە مرۆڤایەتیەکانی نەتەوەکەی خۆی بردوە وە دەیەوێت لەو ڕێگایەوە بیناسێنێت بەهەموو جیهان بەتایبەتی ئەو ووڵاتانەی کە وەکو خۆمان سەرگەردان و ماڵ وێران و ژێر کەوتویی دەسەلات و دزینی مافەکانیانە ، رەنگەکان و داهێنانەکانی ئەوەمان پیشان دەدات کە هونەر تەنها لە چوار چێوەی ئازاری میللەتەکەی خۆیدا نی یە بەڵکو سنوور بەزێنن بۆ ئەوەی دەنگی بگات بەو پەڕی ژیان و ژیانداری مرۆڤاتی کە لەبەرنامەی دایە لە ماوەی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٤ نمایشیان بکات لە ( مانهایم و بەرلین و مکسیکۆ ستی و نیکاراگوا و بنگلادیش و سلێمانی و ڤنزویلا و ڕەبات و پیرۆ و بۆلیڤین ، لە ڕێگای ئەو تابلۆ هونەریانەی کەلەو ماوەیەدا شەو رۆژ کاریان بۆ دەکات .

___

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا :تورکیا تاوانبارترین وڵاتە ،کە واژووی پەیماننامەی مافی مرۆڤی کردووە

nusar1

ناوەندێکی کۆچبەران لە شارۆچکەی ڤێنتیمیلیای سنووری ئیتالیا و فەڕەنسا دەکرێتەوە

nusar1

نەتەوەیەکگرتووەکان: دەستدرێژیکردنە سەر کوردانی رۆژئاوا بەردەوامە

KDC
KDC

FREE
VIEW