KDC

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسی چی لە باردۆخی کۆچبەر و پەنابەران دەگۆڕێت!؟

بیردۆزی جێگرەوەی گەورە لەلایەن ناسیۆنالیستەکانەوە هێنراوە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ تیۆری پیلانگێڕی و زینۆفۆبیا بەرامبەر بە کۆچبەر و پەنابەران هەیە، ئەوەش لە رێی ڕاستەڕەوە توندڕەوەکان، وە بە شێوەیەکی بەربڵاویش لە گوتاری هەندێ سیاسیی فەڕەنسیدا بەکارهاتووە، بە تایبەتی لەم سەردەمانەی دواییدا. 13ی شوبات لە کاتی گەورەترین و یەکەم کۆبوونەوەی هەڵبژاردنیدا لە پاریس، ڤالێری بێکەرسی، کاندیدی پارتی کۆماری ڕاستڕەو، بە دەربڕینەکەی یەکەم ئاماژەی پێدا.

لێدوانی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنەکان:

“جێگرەوە گەورەکە کاریگەری لەسەر تەواوی فەرەنسا هەیە”، ئیریک زیمۆر پاڵێوراوی مافپەروەری لە چاوپێکەوتنێکدا لە 1ی کانوونی دووەم، لە ئەوروپا وایگوت.

ڤالێری بەیکەرس کاندیدی ڕاستڕەوەکان، لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی ١٣ی شوبات لە پاریس، گوتی “نا بۆ جێگرەوەی گەورە”.

ئەوان باسی چی دەکەن؟

بیردۆزی “جێگرەوەی گەورە” لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم دەرکەوت، لەگەڵ یەکێ لە بیرمەندە گرینگەکانی ناسیۆنالیزمی نەژادپەرست، مۆریس باریس. بە نیازبوو لەلایەن کەسانی تازەوە لە فەرەنسا دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرێت، باوەڕ وایە ئەو بیردۆزە لەو کاتەدا دژی جوولەکەکان بەڕێوەدەبرێت، بە تایبەتی لەو کاتەوەی دژە سامییەت باو بوو.

ئەم بیردۆزە لەم ساڵانەدا لە نێو ڕاستڕەوەکاندا بەرزبووەتەوە. لە ساڵی 2011، نووسەری نەتەوەیی ڕۆنۆ کامۆس، زاراوەکەی لە کتێبەکەی جێگرەوەی گەورەدا بەرزکردەووە. کامۆ بە هۆی هاندانی ڕک و توندوتیژی دژ بە کۆمەڵێکی ئایین جیاواز دەدا، بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا.

ئەم بیردۆزە بەردەوامە لەسەر بنەمای ڕک و کینە و ،ئەو بیرۆکەیەی کە خەڵکی فەڕەنسا جێگەیان دەگرێتەوە لەلایەن کەسانی بنچینە بیانی و نا ئەوروپییەکان و، بەتایبەتی ئەفریقی و موسڵمانەکان، بە هەر بە گوێرەی ئەو بیردۆزە، پێیانوایە هەڵبژاردەی جیهان “جێگرەوەیەکی سەرەکی” ڕێکدەخات بۆ پشتگیریکردنی کۆلۆنیالیزمی ئەفەریقی لە ئەوروپا و لاوازکردنی ناسنامەی نەتەوەیی.

بۆ لایەنگرانی بیردۆزەکە، لێشاوی کۆچبەران و پەنابەران، بەشداری لە گۆڕینی دیمۆگرافی ئەوروپا دەکەن، لەگەڵ ئەوەی سپی پێست و مەسیحییەکان دەبنە کەمینە بە بەراورد لەگەڵ ئەو کۆچبەرانەی کە دین و کلتوری خۆیان دەسەپێنن.

باوەڕی هەڵە

بە گوێرەی پەیمانگەی نەتەوەیی ئامار و لێکۆڵینەوە ئابوورییەکان (ئینسی)، لە ساڵی 2020 نزیکەی 6.8 ملیۆن کۆچبەر و پەنابەر لە فەرەنسا دەژین، یا 10.2٪ ی دانیشتوان 46٪ ی ئەم ڕێژەیە ئەفەریقی -ئەمریکییە، لە کاتێکدا سەرمایەکانی ئەوروپی، ئاسیایی، ئەمەریکی و ئۆقیانووسی گەورەترین ڕێژەیان پێکدێنێت. لەبەر ئەوە، “جێگرەوەی گەورە” کە پەیوەندی بە دانیشتوانی ئەفریقاوە هەیە بوونی نییە.

داکۆکیکارانی بیردۆزەکە، کێشەی “جێگرتنەوەی” دانیشتوانی سپی بە کۆچبەران و پەنابەران ڕوون دەکەنەوە، لەگەڵ زۆری لە دایکبوون لە نێوان دایک و باوکی بیانیدا، لە کاتێکدا توێژینەوەکان بە پێچەوانەوە پیشان دەدەن.

پرۆفیسۆر فرانسوا هیران، توێژەری بواری کۆچبەران و کۆمەڵگا بۆ هەواڵی کۆچبەران، ڕوونی دەکاتەوە: تەنیا یەک منداڵ و نیو جیاوازی هەیە لە نێوان ژنانی کۆچبەر و ژنانی رەسەنی فەڕەنسی، گوتیشی: “یەکێ لە شەش لە دایکبوون بۆ ژنێکی کۆچبەرە، بەم شێوەیە، ژمارەی لە دایکبووانی کۆچبەر کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێتە سەر ڕێژەی لە دایکبوونی منداڵانی ڕەسەنی نەتەوەیی”.

ئاماژە بەوە دەکات کە ژنانی نەوەی دووەم کۆچبەرن، کە هەمان ژمارەی منداڵانی ژنانی فەڕەنسین، ژنانی کۆچبەر و پەنابەری نەوەی دووەم، بەردەوامن لە هەڵسوکەوت بە گوێرەی ئافرەتانی فەڕەنسی، پڕۆفیسۆرەکە گوتی: “داکۆکیکارانی بیردۆزەکە، ئەم لێک نزیکییە لەبەرچاو ناگرن، کە ئەنجامەکانیان بە تەواوی لایەنگیری دەکات”.

توێژینەوەیەکی پەیمانگای ستراتیجی فەڕەنسا، کە لە ساڵی 2020 بڵاوکراوەتەوە، ئەوە دەردەخات کە کۆچبەران و پەنابەران بە شێوەیەکی نایەکسان لە ناوچە فەڕەنسییەکان دابەش دەکرێن، ڕێژەی منداڵانی کۆچبەر لە هەندێک شارەوانیدا لە هەندێکی دیکە زیاترە، وەک پاریس و دەووروبەری (ئیل-دو-فرانس).

بۆ توێژەری زانستە سیاسییەکان و پسپۆڕی کۆچکردن لە زانکۆی لیجی لیێج فرانسوا گەیمنێ، گۆڕانی دانیشتوانی فەڕەنسای بە “حەتمی” ناوبرد و، ئەوەشی دووپاتکردەوە، کە ئەوروپییەکان بە گوێرەی کات بە شێوەیەکی سرووشتی “جێگۆڕکێ” و تێکەڵ بوون روو دەدا، تا دواتر “هیچ ڕەگەزێکی پاک نامێنێ”.

___

سوید:زۆرینەی پەرلەمان داوای توندکردنەوەی یاسای لێسەندنەوەی منداڵ لە دایک و باوکانیان دەکەن

nusar1

شاندی جولەکە و ئەمەریکا لە ڕیاز: سعودیە زەمینەی ئاساییکردنەوە لەگەڵ “ئیسرائیل” ئامادە دەکات

KDC

پۆڵەندا مانگانە 250 یۆرۆ دەداتە هەر پەنابەرێکی ئۆکرانی 

KDC
KDC

FREE
VIEW